مێشوولە هۆکاری تووشبوونە بە تای خوێنبەربوون



نیگەرانییەکان لەبارەی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون لە زیادبووندایە، ئەمەش لەکاتێکدایە هۆشدارییەکان لەبارەی مەترسی بڵاوبوونەوەی لە ناوچە گەرمەکانی ئاسیا و ئەمریکای باشوور و ئەفریقا.

بەڕێوەبەری زانستی سەنتەری پزیشکی گەشتیاری لە ئەڵمانیا، تۆماس جێلینک ڕایگەیاند، تای خوێنبەربوون بە شێوەیەکی سەرەکی لەو ناوچە گەرمانە بڵاودەبێتەوە، هەروەها لە هەندێک وڵاتی ئەوروپیشدا بڵاودەبێتەوە.

تای خوێنبەربوون لە ڕێگەی مێشوولەیەکەوە دەگوازرێتەوە، کە بە چەندین ناو ناسراوە، لەوانە “مێشوولەی پڵنگ”، “مێشوولەی تای زەرد” ،نیشانەکانی تووشبوون لە تاوە دەست پێدەکات تا سەرئێشە.

نیشانەکانی تای خوێنبەربوون

بەرزبوونەوەی زۆری پلەی گەرمی لەش

ئازاری ئەندام و جومگەکان

ژانەسەر

لەرزین

خوران و پەڵە

ئاوسانی گرێ لیمفاوییەکان

مێشوولە ڤایرۆسی خوێنبەربوون دەگوازێتەوە

لە هەندێک حاڵەتدا تای خوێنبەربوون ڕەنگە ڕێڕەوێکی توند بگرێتەبەر و مەترسی لەسەر ژیان دروست بکات، چونکە نەخۆشەکە تووشی ئەمانە دەبێت:

ئازاری سک

ڕشانەوەیەکی بەردەوام

هەناسەتەنگی

خوێنبەربوونی پەردەی چڵکدار

چارەسەری تای خوێنبەربوون

حاڵەتە سادەکانی تای خوێنبەربوون دەتوانرێت بە دەرمانی کەمکەرەوەی تا و ئازارشکێن چارەسەر بکرێت، بەڵام حاڵەتە قورسەکان پێویستیان بە چاودێری پزیشکی هەیە لە نەخۆشخانە.

دەتوانرێت ڕێگری لە تای خوێنبەربوون بکرێت بە وەرگرتنی کوتان دژی تای خوێنبەربوون، بەتایبەتی بۆ گەشتیاران بۆ ناوچە گەرمەکان، هەروەها پاراستنی پێست لە پێوەدانی مێشوولە بە بەکارهێنانی دەرمانی دوورخستنەوەی مێشوولە.

هەروەها پزیشکان ئامۆژگاری ئەوە دەکەن جل و بەرگی درێژ لەبەر بکەن کە ئەو بەشانەی لەش دادەپۆشن کە بەر پێوەدانی مێشوولە کەوتوون، وەک دەست و قاچ.

دادگای فیدڕاڵی بۆ سكاڵایەكی یەكێتی كۆدەبێتەوە
پێشت دادگای فیدڕاڵی بۆ سكاڵایەكی یەكێتی كۆدەبێتەوە
ئەمریکا گرووپی بەڕێوەبردنی زیرەکی دەستکردی خۆی ئاشکرا کرد
دواتر ئەمریکا گرووپی بەڕێوەبردنی زیرەکی دەستکردی خۆی ئاشکرا کرد
ەیوەندیدار