ئەمریکا گرووپی بەڕێوەبردنی زیرەکی دەستکردی خۆی ئاشکرا کرد



وەزیری بازرگانی ئەمەریکا جینا ڕایمۆندۆ لە 8 ی ئەم مانگەدا دروستکردنی کۆمەڵەی پارێزراویی زیرەکی دەستکردی (AISIC) ڕاگەیاند، کە لە لیستێکی گەورەی بەشداربووان لە هەموو جۆرە پیشەسازییە تەکنەلۆژیاییەکان پێکهاتووە.

جینا ڕایمۆندۆ وتی، مەبەست لەم کارە یەکخستنی بەرهەمهێنەران و بەکارهێنەرانی زیرەکی دەستکرد، ئەکادیمیەکان، توێژەرانی حکومەت و پیشەسازی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنییە بۆ پشتیوانیکردن لە گەشەپێدان و پەرەپێدانی زیرەکییەکی دەستکردی ( AI ) متمانەپێکراو و پارێزراو.
ڕایمۆندۆ جەختیشی کردەوە ” حکومەتی ئەمەریکا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە دانانی ستانداردەکان و پەرەپێدانی ئەو ئامرازانەی کە پێویستن بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکان و بەکارهێنانی توانای گەورەی زیرەکی دەستکرد.”
وتیشی ” سەرۆک بایدن فەرمانی پێکردووین هەموو توانایەک بەکاربهێنین بۆ گەیشتن بە دوو ئامانجی سەرەکی، یەکەم دانانی ستانداردی تەندروست و دوویەمیش، پاراستنی سیستمی ژینگەیی داهێنانەکانمان، کۆمەڵەی ناوەندی پارێزراویش بە دیاریکراویی بۆ یارمەتیدانمان لەم دوو بوارەدا دامەزراوە.”
کۆمەڵەکە لە ژێر ناوی دامەزراوەی پارێزراویی زیرەکی دەستکردی ئەمەریکادا دادەنرێت، ئەوەش بە پێی فەرمانێکی جێبەجێکاری بایدن کە لە مانگی نۆی ساڵی 2023 دەرچوو، فەرمانەکە بڕگەیەکی بەرفراوانی لەخۆگرتووە و بە پێی فەرمانەکە کۆمەڵەکە سەرنج دەخاتە سەر پەرەپێدانی ڕێنماییەکان بۆ ‘ ڕێد تیمینگ ‘ (Red-teaming )، هەڵسەنگاندنی تواناکان، بەڕێوەبردنی مەترسییەکان، پارێزراویی و ئاسایش و واتەر مارککردن یان دەستنیشانکردنی ئەو ناوەڕۆکانەی بە زیرەکی دروستکرد بەرهەم دەهێنرێن.
کۆمەڵەی پارێزراویی زیرەکی دەستکرد لە زیاتر لە 200 کۆمپانیا و ڕێکخراوی ئەندامەوە پێکهاتووە، کە پێشەنگن لە دروستکردن و بەکارهێنانی پێشکەوتووترین سیستم و هاردوێرەکانی زیرەکی دەستکرد دا،
کۆمەڵەکە تاوەکو ئێستا گەورەترین تیمی تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندنییان هەیە و سەنگ دەخەنە سەر دانانی بناغەیەک بۆ پێوانەیەکی نوێی زانستی لە پارێزراویی زیرەکی دەستکرد.

سەرچاوە/ماڵپەڕی وەزارەتی بازرگانی ئەمەریکا

مێشوولە هۆکاری تووشبوونە بە تای خوێنبەربوون
پێشت مێشوولە هۆکاری تووشبوونە بە تای خوێنبەربوون
عومرەکارێکی کورد لە سعودیە گیانی لەدەستدا
دواتر عومرەکارێکی کورد لە سعودیە گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار