نرخی دۆلار لە سەرەتای هەفتەدا بەرزبوەوە



لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ نرخی دۆلار بەرزبوونەوەیەکی کەمی تۆمارکرد و گەیشتە ١٥٢ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی.

ئەمڕۆ شەممە، نرخی دۆلار بەرزبوونەوەیەکی کەمی تۆمارکرد، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ١٥٢ هەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی.

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی پێنجشەممە، ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥١ هەزار و ٩٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەمڕۆش لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ نرخەکەی بۆ ١٥٢ هەزار و ٢٥٠ دینار بەرزبوەوە.

بانکی ناوەندی عێراق چەندین ڕێکاری بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار ڕاگەیاند، بەڵام بە فەرمی تا ئێستا ڕێکارەکان جێبەجێنەکراون، نا سەقامگیری سیاسی ناوچەکەش کاریگەری لەسەر بەهای دۆلار هەیە، هاوکات لە سەرەتای ئەمساڵ تا ڕادەیەک نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر دیناری عێراقی جێگیربووە.

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
پێت کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
بایدن وەڵامی ڕاوێژکاری تایبەت دەداتەوە: بیرەوەریم باشە
دوات بایدن وەڵامی ڕاوێژکاری تایبەت دەداتەوە: بیرەوەریم باشە
پەیوەندیدار