بایدن وەڵامی ڕاوێژکاری تایبەت دەداتەوە: بیرەوەریم باشە



دوای تێکەڵکردنی وشە و هەڵەی زمانەوانی و تەنانەت گێڕانەوەی چەند شتێک کە ڕووینەدابوو، پزیشکەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆئەوەی لە تەندروستی جۆ بایدن دڵنیا ببنەوە.

سەرۆکی ئەمریکا راپۆرتی لێکۆڵەری تایبەت لە دۆسیەی بەڵگەنامە نهێنییەکانی پێگەشتووە، بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی ئایا پیری و لاوازی یادەوەریی بەسەر بایدن-دا زاڵ بووە یاخود هێشتا نا، لەلایەکی دیکەش پزیشکەکان دەیانەوێت لە تەندروستی دڵنیاببنەوە.

جۆو بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا، کاندیدی پارتی دیموکراتەکانە بۆ خولێکی دیکەی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە بڕیاروایە هەڵبژاردن لەئەمساڵدا لە ئەمریکا بەڕێوەبچێت، بەڵام زۆرینەی ئەمریکییەکان پێیان وایە، تەمەنی زۆر تێپەڕیکردووە و ناتوانێت سەرۆکێکی ڕاستەقینە بێت لە خولێکی دیکەدا، بەتایبەتی کاتێک لە چەندین کۆنگرەی ڕۆژنامەوانید لە قسەکردندا هەڵەی کرد.

لە ئێستادا، جگە لە راپۆرتێکی وەزارەتی داد کە پرسیاری جددی لەبارەی تەندروستیی بایدنەوە وروژاندووە و تێیدا بایدنی تەمەن ٨١ ساڵ بە “پیاوێکی بەساڵاچوو و خاوەن بیرەوەرییەکی لاواز” ناوی هاتووە و بۆی دەرکەوتووە بایدن ئەو ساڵانەی بیر نەبووە کە جێگری سەرۆکی ئەمریکا بووە، تەنانەت بیری نییە بەوەردی کەی کوڕەکەی کۆچی دوایی کردووە، ئەمەش بە ڕەفتارەکانیوە دەرکەوتووە.

پزیشکەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، لەبیرکردنی ڕووداوە سەرەکییەکانی وەک کۆچی دوایی کەسێکی ئازیز، نیشانەی دابەزینی مەعریفی و سەرەتایەکە بۆ نەخۆشی بیرچوونەوە، داواشیان لە سەرۆکی ئێستا کرد تاقیکردنەوەی مەعریفی ئەنجامبدات بۆ ئەوەی “بۆ خەڵک بسەلمێنێت” کە لە ڕووی دەروونییەوە تەندروستە.

 

نرخی دۆلار لە سەرەتای هەفتەدا بەرزبوەوە
پێشت نرخی دۆلار لە سەرەتای هەفتەدا بەرزبوەوە
پەروەردەی ڕانیە وانەبێژان ئاگاداردەکاتەوە
دواتر پەروەردەی ڕانیە وانەبێژان ئاگاداردەکاتەوە
ەیوەندیدار