ڕێگری لە بەشداری ژنان دەکرێت لە ماراسۆنێک لە عێراق



بڕیاربوو ئەمڕۆ هەینی ماراسۆنێک بەڕێوەبچێت، بەڵام ڕەخنەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەت لە سۆشیال میدیا، داوادەکرا چالاکییەکە هەڵبوەشێتەوە بەهۆی تێکەڵی ژن و پیاو.

ڕێکخەرانی ماراسۆن لە پارێزگای بەسرە لە باشووری عێراق هەڵوەشاندنەوەی بەشداری ژنانیان لەم پێشبڕکێیە ڕاگەیاند دوای ئەوەی مشتومڕێک لە نێوان ئەو کەسانەدا سەریهەڵدا کە دژی بوونی ژنانن لەم چالاکییەدا.

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕێکخەرانی چالاکییەکە ڕۆژی چوارشەممە لە سۆشیال میدیا ڕایانگەیاند، “بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی محەمەد تاهر ئەلتەمیمی، پارێزگاری بەسرە بە وەکالەت و بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی هەمووان، ماراسۆنی بەسرە تەنها بۆ پیاوان دەبێت”.

لەلایەکی دیکەوە بەکارهێنەرێکی ئینستاگرام لە کۆمێنتێکدا لەسەر ئەم پۆستە دەڵێت، پێویستە هەمووان بایکۆتی بەشداریکردن لە ماراسۆنەکە بکەن، چۆن قبووڵی دەکەن کە ژنان تەنیا لەبەر ئەوەی ژنن لە بەشداریکردن بێبەش ببن.

بەکارهێنەرێکی دیکە پێیوایە کە بڕیارەکە دروستە، چونکە گونجاو نییە ماراسۆنەکە بە تێکەڵی ژنان و پیاوان ئەنجامبدرێت، پێویستە ماراسۆنێک بە تەنها بۆ پیاوان و ماراسۆنێک بەتەنها بۆ ژنان ئەنجامبدرێت.

جێگای سەرنجە وەرزشی ژنان لە عێراق مێژوویەکی درێژی هەبووە کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی حەفتاکان و هەشتاکان، سەرەڕای ئەو سنووردارکردنەی کە تا ئێستا بوونیان هەیە، بەڵام هەڵبژاردەکانی ژنانی عێراق و وەرزشوانانی عێراق گەڕاونەتەوە بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکانی عەرەبی لە تۆپی پێ، بۆکسێن، بەرزکردنەوەی قورسایی، تۆپی بالە، پاسکیلسواری.

عێراق مۆڵەتی کارکردنی گەورەترین بانکی ئێرانی هەڵدەوەشێنێتەوە
پێشت عێراق مۆڵەتی کارکردنی گەورەترین بانکی ئێرانی هەڵدەوەشێنێتەوە
لەبارەی ڕێککەوتنێکی نێوان هەرێم و بەغدا زانیاری نوێ دەخرێتەڕوو
دواتر لەبارەی ڕێککەوتنێکی نێوان هەرێم و بەغدا زانیاری نوێ دەخرێتەڕوو
ەیوەندیدار