سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە



ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی ھێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر خاکی عێراق کۆدەبێتەوە.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەکەی بڵاوکردووەتەوە، سبەینێ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و تەنھا یەک تەوەر لەخۆدەگرێت، دەستدرێژی و ھێرشەکانی سەر خاکی عێراق تاوتوێ دەکرێت و گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، بڕیاریشە کۆبوونەوەکە کاتژمێر پێنجی ئێوارە دەستپێبکات.

دوینێ نووسراوێک ئاڕاستەی سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە، ژماریەک پەرلەمانتار داوایانکردووە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕێکبخرێت و تێیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای کردنەدەرەوەی ھێزە بیانییەکان بکرێ.

هاوکات لەگەڵ نووسراوەکەدا ناوی ١٠٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاوکراوەتەوە، کە واژۆیان کۆکردووەتەوە بۆ کردنەدەرەوەی ھێزە بیانییەکان دەکەن لە خاکی عێراق.

نرخی مریشک بەرزبوەوە
پێشت نرخی مریشک بەرزبوەوە
داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی ڕاگەیەنرا
دواتر داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار