شارەزایەکی کەشناسی: ھەورە بروسکە و بارانبارین ھەندێ ناوچە دەگرێتەوە



سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندە شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، لە سبەینێوە هەورە بروسکە و تاوەباران بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ شەممە لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سوور و ناسەقامگیربوونی بەرگەھەوا ئاسمانی ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەور دەبێت و لەکاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ ھەوری تەواو ھەر لەکاتەکانی ئێوارەوە تا کاتەکانی شەو ئەگەرەکان کراوە دەبن بۆ چالاکبوونی ھەورە بروسکە و تاوە باران، لە ناوچەی جیاجیا لە سنووری گەرمیان، سلێمانی، ھەڵەبجە و کەرکوک کە ھەندێ ناوچە نمە باران و ھەندێکی بەدیاری نەکراوی تاوە بارانی بەخوڕ دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێمدا تەنھا ئاسمان ھەوراوی دەبێت و ئەگەری باران نابێت، بەرزترین پلەی گەرمی شارەکانی ھەرێم بۆ سبەی سلێمانی ١٦ پلە، ھەولێر ١٨ پلە، دھۆک ١٧ پلە، کەرکوک ١٩ پلە، ھەڵەبجە ١٦ پلە، ئیدارەی گەرمیان ٢١ پلە، ئیدارەی ڕاپەرین ١٦ پلە، ئیدارەی سۆران ١٧ پلە، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت و کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە تا بەرەبەیانی دوو سبەی یەکشەممە بەردەوامی دەبێت.

داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی ڕاگەیەنرا
پێشت داهاتی هەفتەیەکی سلێمانی ڕاگەیەنرا
دۆلار بۆ چوارەم هەفتە لەسەریەک بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات
دواتر دۆلار بۆ چوارەم هەفتە لەسەریەک بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات
ەیوەندیدار