دۆلار بۆ چوارەم هەفتە لەسەریەک بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات



یەدەگی فیدڕاڵی ئەمریکا ڕێژەی سوود دادەبەزێنێت و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار، هاوکات بەهای دراوی ژاپۆنی لە ئاستێکی مەترسیداردایە.

ئەمڕۆ هەینی نرخی دراوی”یێن”ی ژاپۆنی بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی دە هەفتەدا دابەزی، لە کاتێکدا دۆلار بۆ چوارەم هەفتە لەسەر یەک بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات، ئەمەش لە کاتێکدایە بانکی ژاپۆن بە خێرایی ڕێژەی سوود بەرز دەکاتەوە و یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا کەمی دەکاتەوە.

نرخی دراوی “یێن”ی ژاپۆنی بەردەوام لە گۆڕاندایە دوای ئەوەی پێشتر لە دانیشتنەکەدا بۆ 149.495 دۆلار دابەزی، هاوکات بۆ یەکەمجار لە دوای 27ی ئەم مانگەوە، نرخی دراوی ژاپۆنی دابەزی و گەیشتە 149.395 دۆلار.

نرخی یێن لە وەرزی پێشوودا بەڕێژەی 0.76% دابەزی، لەم هەفتەیەشدا بەڕێژەی 0.68% دابەزینی بەخۆیەوە بینی.

هاوکات بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا ڕێژەی سوود کەم دەکاتەوە و بەمەش بەڕێژەی 0.1% بەرزبووەوە، هەفتانە نرخی دۆلار بەڕێژەی 0.2% بەرزبووەتەوە.

سەبارەت بە دراوە ئەلیکترۆنییەکانیش بیتکۆین بەڕێژەی 1.5% بەرزبووەوە بۆ نزیکەی 46 هەزار دۆلار، لە ماوەی دوو مانگی داهاتوودا دەگاتە بەرزترین ئاست.

شارەزایەکی کەشناسی: ھەورە بروسکە و بارانبارین ھەندێ ناوچە دەگرێتەوە
پێشت شارەزایەکی کەشناسی: ھەورە بروسکە و بارانبارین ھەندێ ناوچە دەگرێتەوە
چارەسەری ڕیشەیی کێشەی مووچە دەکرێت
دواتر چارەسەری ڕیشەیی کێشەی مووچە دەکرێت
ەیوەندیدار