ڕێژەی تووشبوون بە سالاسیمیا بەڕێژەیەکی زۆر کەمیکردووە.



بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی لە ساڵی 2023 دا تەنها سێ حاڵەتی توشبووی نوێی سالاسیمیا لە پارێزگای سلێمانی تۆمار کراون.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی ئەو پلانەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستیی سلێمانی بۆ کەم بوونەوەو ڕێگڕی کردن لە توشبوون بە سالاسیمیا دانراوە، لە رێگەی کۆمەڵێك رێکاری زانستی و ئیداری، کە جێبەجێدەکرێن لەلایەن سەنتەری سالاسیمیا و تاقیگەی گشتی ناوەند لە سلێمانی، پشکنینی پێش هاوسەرگیری بۆهەموو ئەو هاوڵاتیانە بکرێت، کە تازە ژیانی هاوسەرگیری پێكدەهێنن یان پشکنینی بۆ دایکانی دوو گیان کە دایك یان باوك توشبووی سالاسیمیابوون بۆ دڵنیا بوون لە سەلامەتی کۆرپەکانیان.

دەشڵێت، بەهۆی جێبەجێکردنی ئەو رێکارانە حاڵەتەکانی تووشبووی نوێ بە سالاسیمیا بەڕێژەی بەرچاو ڕووی لە کەمی کردووە.

ئەمشەو ئیسرا و میعراجە … نوێژ فەرزكرا
پێشت ئەمشەو ئیسرا و میعراجە … نوێژ فەرزكرا
شارەزایەكی كەشناسی زانیاری لەسەر بڕی باران و وشكەساڵی بڵاودەكاتەوە
دواتر شارەزایەكی كەشناسی زانیاری لەسەر بڕی باران و وشكەساڵی بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار