پەروەردەی گەرمیان: مامۆستایانی کفری بایکۆتیان شکاند



 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، كە مامۆستایانی کفری بایکۆتیان شکاندووە و ئەمڕۆ دەستیان بە دەوامی ئاسایی خۆیان کردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “دوێنی کۆمەڵێك بەڕێوەبەری دڵسۆز و خەمخۆری شاری کفری لە ناوەندەکانی خوێندن ڕایانگەیاند، کە لەمە زیاتر قوتابیانی سنوورەکە نەبنە قوربانی، بۆیە ئەمڕۆ دەستیان بە دەوامی ئاسایی خۆیان کردەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، هەر ئەمڕۆش بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان بە یاوەری بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی گەرمیان و سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەی کفری بەمەبەستی پشتیوانی و بەرزنرخاندنی هەڵوێستی جوامێرانەیان ژمارەیەك قوتابخانەی ناو شاری کفری-یان بەسەر کردەوە، کە تیایدا دەوامی مامۆستایان و قوتابیان بەڕێوەدەچوو.

ئەمە لەكاتێكدایە، هێشتا بەشێكی زۆری مامۆستایانی گەرمیان سوورن لەسەر بایكۆت كردنی پڕۆسەی خوێندن تاوەكو داواكارییەكانیان جێبەجێ‌ دەكرێت و هاوكات لە سلێمانی و هەڵەبجە و ڕاپەڕین و كۆیە بەشێكی زۆری مامۆستایان لە بایكۆت بەردەوامن و ئەمڕۆش لە شارەزوور مامۆستایان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

دادگا دواهەمین بڕیاری لەسەر کەیسی شێروان شێروانی دا
پێشت دادگا دواهەمین بڕیاری لەسەر کەیسی شێروان شێروانی دا
سەرۆكی هەرێم پلەبەرزكردنەوەی بۆ ئەفسەرانی باڵای پێشمەرگە كرد
دواتر سەرۆكی هەرێم پلەبەرزكردنەوەی بۆ ئەفسەرانی باڵای پێشمەرگە كرد
ەیوەندیدار