کونسوڵخانەی ئەمریکا هەڵوێستێکی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان دەگۆڕێت



دوای ماوەیەك لە ڕەخنەگرنتی بەردەوام لە پاشەکشەکردنی ئازادی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستان، ئەمجارە کونسوڵخانەی ئەمریکا دەڵێت، خۆشحاڵین بەوەی پێشێلکارییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیان کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بڵاویکردەوە، ستافی کونسوڵخانەکە لەگەڵ پەیامنێرانی کەناڵی ئەلحوڕە و دەنگی ئەمریکادا کۆبوونەوە کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە پشتوانی دارایی دەکرێن.

ڕوونیشیکردەوە کە “کۆبوونەوەکە دەرفەتێک بوو بۆ لە نزیکەوە یەکترناسین و گفتوگۆکردن دەربارەی ئاڵنگاریەکانی بەردەمیان و ڕێکانی هەماهەنگیکردن لە داهاتوودا”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆشحاڵە بە کەمبوونەوەی بەرچاوی پێشێلکارییەکانی ئازادایی ڕاگەیاندن و پشتیوانی لە ژینگەیەک دەکات تێیدا ڕۆژنامەوانان بتوانن بە ئازادانە کاری خۆیان بکەن بە بەبێ ترس لە چاوترساندن و هەراسانکردن و جیکاریی لەسەر بنەمای ئینتیمای حزبی”.

نزیکەی چوار ساڵە بەردەوام ئەمریکا ڕەخنە لە هەڵکشانی پێشێلکارییەکانی ئازادی ڕاگەیاندن لە هەرێمی کوردستاندا دەگرێت و ئەمە یەکەمجارە باس لە “کەمبوونەوەی بەرچاو”ی ئەو پێشێلکارییانە بکات.

کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و تەم دروست دەبێت
پێشت کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و تەم دروست دەبێت
فوئاد حسێن و بلینکن باسی سزادانی بانکە عێراقییەکان دەکەن
دواتر فوئاد حسێن و بلینکن باسی سزادانی بانکە عێراقییەکان دەکەن
پەیوەندیدار