هەژماری من لە پارێزگایەكی دیكەی هەرێم دەستپێدەكات



بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژانی داھاتوو پڕۆسەی ھەژماری من لە پارێزگای دھۆک بەڕێوەدەچێت و دەشڵێت: لە پارێزگای سلێمانی دەستپێکراوە و بڕیارە لەماوەی 6 مانگدا تەواو بکرێت.

مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاندووە، پڕۆسەی ھەژماری من بۆ فەرمانبەران لە پارێزگای ھەولێر تەواو بووە و ئێستا چوار ھەزار فەرمانبەر بە ماستەر کارت مووچەکانیان وەردەگرن.

وتیشی، “لە سلێمانی لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە ئامادەبوونی نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی و ئابووری پڕۆسەکە دەستپێکراوە و بڕیارە لە 6 مانگدا تەواو ببێت”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ڕۆژانی داھاتووش لە سنووری پارێزگای دھۆک دەست بە پرۆسەی ھەژماری من دەکرێت و پێشبینی دەکەین تا کۆتایی ئەمساڵ پرۆسەکە کۆتایی بێت و ھەموو فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بە سیستمی بانک مووچە وەربگرن، چونکە تیمەکان بەردەوام لەکاردان بۆ ئەوەی پەلە بکرێت لە دروستکردنی ھەژماری من بۆ فەرمانبەران.

 

هەر چوار نەخۆشخانەکەی گەرمیان دەکرێنە فێرکاری
پێشت هەر چوار نەخۆشخانەکەی گەرمیان دەکرێنە فێرکاری
كەشناسی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان
دواتر كەشناسی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان
ەیوەندیدار