هەر چوار نەخۆشخانەکەی گەرمیان دەکرێنە فێرکاری



وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا هەر چوار نەخۆشخانەكەی سنووری ئیدارەی گەرمیان بكاتە “فێركاری” و بەوەش كۆلێژ و پەیمانگا پزیشكییەكانی ناوچەكە دەتوانن سوودی لێ‌ وەربگرن بۆ وانە پراكتیكییەكانیان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بڵاویكردەوە، دوای هەڵسەنگاندنی بەڕێوبەرایەتیمان، وەزارەتی تەندروستی ڕەزامەندی دا هەر چوار نەخۆشخانەکەی سنووری گەرمیان (نەخۆشخانەی گشتی کەلار، نەخۆشخانەی گشتی شەهید خالد گەرمیانی لە کفری، نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و نەخۆشخانەی شەهید شێرەی نەقیب بۆ ژنان و مناڵبوون لە کەلار)، بکرێن بە نەخۆشخانەی فێرکاری.

ڕاشیگەیاندووە، دەتوانرێن بەکاربهێنرێن بۆ سوودلێوەرگرتنی لەلایەن کۆلێژ و پەیمانگا پزیشکییەکانی سنوورەکەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرجەم فەرمانبەران لەپزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و بەشە جیاوازەکان خۆشبەختانە توانیویانە خزمەتگوزاریی و دامەزراوەیی ئەم نەخۆشخانانە بگەیەنن بە ئاستی فێرکاریی.

ئاشكراشی كردووە، هیوادارن هەردوو زانکۆی گەرمیان و زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان لە شاری کەلار و کفری، بەردەوام هاوکاری کەرتەکە بن و بەشداربن لە زیاتر بەرەوپێشبردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان، لەمڕوەشەوە هاوکاری و هەماهەنگی سەرۆکایەتی زانکۆی گەرمیان بەرز دەنرخێنێت بۆ کەرتی تەندروستی لە گەرمیان.

شارەوانی هەولێر خاوەن زەوییەکانی گوندی کۆری ئاگادار دەكاتەوە
پێشت شارەوانی هەولێر خاوەن زەوییەکانی گوندی کۆری ئاگادار دەكاتەوە
هەژماری من لە پارێزگایەكی دیكەی هەرێم دەستپێدەكات
دواتر هەژماری من لە پارێزگایەكی دیكەی هەرێم دەستپێدەكات
ەیوەندیدار