لەبارەی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور هاووڵاتیان ئاگاداردەكرێنەوە



وتەبێژی ناوچەی یەكی پاسەوانی سنوور ڕایدەگەیەنێت، تەواوی ئەو سێ هەزار كەسەی لە ریزەكانی هێزی پاسەوانی سنووردا دادەمەزرێن كوردن، داواش دەكات “هیچ كەسێك پارە بە پڕكردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن نەدات”.

كاروان خۆشناو وتەبێژی ناوچەی یەكی پاسەوانی سنوور، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”لە چەند رۆژی داهاتوو، لینكی پێشكەشكردنی داواكاری بۆ دامەزراندن لە ریزەكانی هێزی پاسەوانی سنوور كارا دەكرێت و تەواوی مەرجەكان تێیدا ئاماژەی پێدەكرێت”.

لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەندێ لینكی دامەزراندن، كاروان خۆشناو وتی”ئەو لینكانە هیچ كامیان راست نین، هەر كاتێك لینكەكە كارا كرا، لە رێگەی پەیجەكانی خۆمانەوە لە سۆشیال میدیا، خەڵكی لێ ئاگادار دەكەینەوە”.

وابڕیارە هێزەكانی پاسەوانی سنووری عیراق زیاتر لە 200 خاڵی سەربازی نوێ لە سنوورەكانی وڵات لەگەڵ ئێران و توركیا دابنێن، بۆ ئەو مەبەستەش دەست بە دامەزراندنی سێ هەزار ئەندامی نوێ دەكرێت لە ڕیزەكانی هێزی پاسەوانی سنوور.

 

باران بارین دەستپێدەكاتەوە
پێشت باران بارین دەستپێدەكاتەوە
ئاسایشی هەرێم؛ زانیاری لەبارەی ئەمارەتێكی داعش لە سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور ئاشكرادەكات
دواتر ئاسایشی هەرێم؛ زانیاری لەبارەی ئەمارەتێكی داعش لە سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار