ئاسایشی هەرێم؛ زانیاری لەبارەی ئەمارەتێكی داعش لە سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور ئاشكرادەكات



دەزگای ئاسایشی هەرێم زانیاری ورد لەبارەی ئاشكراكردنی ئەمارەتی تیرۆریستانی داعش لە سنوری سلێمانی، چەمچەماڵ شارەزوور بڵاودەكاتەوە، دەشڵێت،” زانیاریش لەسەر كردەوە تیرۆرستییەكانی قەرەداخ و سەنگاو ئاشكرادەكات “.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە ئەمشەو سەعات ٧:٣٠ خولەك زانیاری ورد لە بارەی ئاشكراكردنی ئەمارەتی تیرۆریستانی داعش لە سنوری سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور بڵاودەكاتەوە .

هاوكات ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە لە خانەقین و هەردوو كردەوە تیرۆریستەكەی قەرەداغ و ئاشداخ لە سەنگاو و كوژرانی ٣ تیرۆریست و دەستگیركردنی چەندین تیرۆریستی هەرەتاوانبار ئاشكرادەكات.

 

لەبارەی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور هاووڵاتیان ئاگاداردەكرێنەوە
پێشت لەبارەی دامەزراندن لە پاسەوانی سنوور هاووڵاتیان ئاگاداردەكرێنەوە
چەند ڕێنماییەك بۆ پسووڵەی خۆراكی هاووڵاتیان ڕاگەیەنرا
دواتر چەند ڕێنماییەك بۆ پسووڵەی خۆراكی هاووڵاتیان ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار