چەند ڕێنماییەك بۆ پسووڵەی خۆراكی هاووڵاتیان ڕاگەیەنرا


بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم چەند ڕێنماییەك دەربارەی پسووڵەی خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان بڵاودەكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێم 7 ڕێنمایی تایبەت بە پسووڵەی خۆراكی بڵاوكردۆتەوە، كە تایبەتە بەو هاووڵاتیانەی لە دەرەوەی وڵاتن و ئەوانەی هاوسەرگیری دەكەن و گواستنەوە لەنێوان پارێزگاكان و سڕینەوەی ناو و ڕاستكردنەوەی ناو و زیادكردنی منداڵ.

دەقی ڕێنماییەكانی دروستكردنی پسووڵەی خۆراك:

یەكەم/ دروستكردنی پسووڵەی خۆراكی تازە (ئەوانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە):
1- هێنانی ڕەزامەندی قائیمقامیەت.
2- ئامادەبوونی ئەندامانی خێزان لەگەڵ هێنانی كارتی نیشتمانی.
3- ئامادەكردنی فۆڕمی دروستكردنی پسوولەی خۆراك لای عەریزەنووس.
4- وەسڵی پارە وەرگرتن (رسومات).

دووەم/ دروست كردنی پسوولەَی خۆراك دوای هاوسەرگیری:
1- پسووڵەی خۆراكی خانەوادەی (كوڕەكە).
2- پسووڵەی خۆراكی خانەوادەی (كچەكە).
3- گرێبەستی هاوسەرگیری.
4- ناسنامەی باری شارستانی یاخود كارتی نیشتیمانی.
5- ئامادەكردنی فۆڕمی دروستكردنی پسوولەی خۆراك لای عەریزەنووس.
6- وەسڵی پارە وەرگرتن (ڕسومات).

سێیەم/ گواستنەوە لە پارێزگاكان بۆ پارێزگای هەولێر :
1- هێنانی ڕەزامەندی قائیمقامیەت.
2- هێنانی پسوولەی خۆراك لەگەڵ ناسنامە (كارتی نیشتمانی).
3- ئامادەكرنی فۆڕمی گواستنەوەی پسوولەی خۆراك.
4- وەسڵی پارە وەرگرتن (ڕسومات).

چوارەم/ گواستنەوە لە پارێزگای هەولێر بۆ پارێزگاكانی تری عیراق :
1- هێنانی ڕەزامەندی ئەو شارەی پسووڵەكەی بۆ دەگوازرێتەوە.
2- هێنانی پسووڵەی خۆراك لەگەڵ ناسنامە (كارتی نیشتمان)ی ئەندامانی خێزان .

پێنجەم/ سڕینەوەی ناو لە پسوولەی خۆراك :
1- سڕینەوەی ناوی تاك ئەگەر هاوسەرگیری كردبێت و پسوولەی تایبەتی خۆی هەبێت.
2- سڕینەوەی (مردوو) بەپێی بەلگەنامەی كۆچی دوایی دەبێت.
3- جیابوونەوە بەپێی تەڵاقنامە دەبێت ئەگەر منداڵیان هەبوو دەبێ بڕیاری لە باوەش گرتن یان پێســــــپێری (قرار حچانە، وصایە)ی هەبێت .

شەشەم/ تۆماركردنی منداڵ بە پێی پسووڵەی خۆراك و كارتی نیشتمانی دەبێت یان وێنەی كۆتكراوی ئەلیكتڕۆنی .

حەوتەم/ ڕاست كردنەوە و گۆڕینی ناو بەپێی بڕیاری دادگا دەبێت .

ئاسایشی هەرێم؛ زانیاری لەبارەی ئەمارەتێكی داعش لە سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور ئاشكرادەكات
پێشت ئاسایشی هەرێم؛ زانیاری لەبارەی ئەمارەتێكی داعش لە سلێمانی و چەمچەماڵ و شارەزوور ئاشكرادەكات
“خوێندكارانی ئاوارە سورییەكان تێكەڵی خوێندنگەكانی هەرێم دەكرێن”
دواتر “خوێندكارانی ئاوارە سورییەكان تێكەڵی خوێندنگەكانی هەرێم دەكرێن”
پەیوەندیدار