پێنجوێنییەکان هەڕەشەی خۆپیشاندان دەکەن



دەستەی ڕێکخەری خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن بە هۆی جێبەجێنەکردنی داواکارییەکانیان سەبارەت بە دابینکردنی کارەبا، هەڕەشەی خۆپیشاندان دەکات و دەڵێت: بەڵێنەکەکەی حکومەت ناڕاست دەرچوو.

دەستەی ڕێکخەری خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن ڕایگەیاند، “بەداخەوە بەهۆی بێ باکی کاربەدەستانی حکومەت بەگشتی و خەمساردی و کەمتەرخەمی دامودەزگا پەیوەندیدارەکان، شارۆچکەی پێنجوێن ڕۆژ بەڕۆژ لەوێرانەیەکی پشتگوێخراو نزیک دەبێتەوەو بە تەواوی پەراوێز خراوە و وەک ناوچەیەکی سزادراو لەلایەن حکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێیشەوە هەڵسوکەوتی لەگەڵ دەکرێت. تەنانەت ئەو بەڵێنانەی لەخۆپیشاندانی ساڵی پاردا لەلایەن وەزارەتەکانی حکومەت درا بە پێنجوێنیەکان، تەنها کردنەوەی فەرمانگەی ئاوەدانکردنەوە جێبەجێکراوە”.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “ئێمە لەماوەی ڕابردوودا چەندین جار ڕێکاری چارەسەرکردنی کێشەو گرفتەکانی ئەم شارەمان خستوەتە بەردەم لێپرسراوان و ئامادەیی خۆمان دەربڕیوە بۆ هاوکاریکردن، بەڵام بەداخەوە بەهۆی کەمتەرخەمی یەوە گرفتەکان ڕۆژبەڕۆژ زیاددەکات و کەڵەکە دەبێت. بەڕادەیەک گەیشتووەتە بن بەست وە بەهەموو شێوەیەک بێ ئومێد بووین لەچارەسەرکرنی گرفتەکان”.

ئەوەشی بەبیرهێنایەوە کە ڕۆژی “٢٩ی١١ی ٢٠٢٣ بە بەشداری چەندین کەسایەتی حیزبی و چالاکوانان و پۆلێک لە لاوانی پێنجوێن، لە بەیاننامەیەکدا داواکارییەکمان ئاراستەی حوکمەت کرد بۆ کۆتایهێنان بە سزادان و گاڵتەکردن بە هەستی هاوڵاتیانی پێنجوێن، لەوەڵامدا لە ڕێی قائیمقامیەتی قەزای پێنجوێنەوە بەڵێنی تەواوەتی بە پێنجوێنیەکان درا کە چیدی کێشە بۆ کارەبای پێنجوێن دروست ناکرێت و لەهیچ بارودۆخێکدا ناکوژێنرێتەوە. بەڵام وەک هەموو بەڵێنەکانی تری حوکمەت ئەم بەڵێنەشیان ناڕاست دەرچوو”.

دەستەی ڕێکخەری خۆپیشاندانەکانی پێنجوێن راشیگەیاند، “لێرەوە بە کاربەدەستان دەڵێین (کارەبای پێنجوێن هێڵی سوری هەموو تاکێکی ئەم شارەیە بەبێ جیاوازی)، و لەڕۆژانی داهاتوودا هەڵوێستی پێنجوێنیانەمان دەبێت و هەرگیز زوڵم و ستەم قبوڵ ناکەین”.

داواشی لە هاووڵاتییان کردووە “خۆیان ئامادە بکەن بۆ کۆتایهێنان بەو بێ ڕێزیانەی بەرانبەرمان دەکرێت لەلایەن (حکومەت و وەزارەتی کارەبا و بەڕێوەبەرایەتیەکانی کارەبای سلێمانی و سەیدسادق و فەرمانگەی کارەبای پێنجوێن)ەوە.

کەشناسی: پلەی گەرما گەیشتە ژێر سفر و لەم ناوچانەش بەفر دەبارێت
پێشت کەشناسی: پلەی گەرما گەیشتە ژێر سفر و لەم ناوچانەش بەفر دەبارێت
دادگای فیدراڵی دۆسیەیەکی هەستیاری هەرێمی کوردستان یەکلا دەکاتەوە
دواتر دادگای فیدراڵی دۆسیەیەکی هەستیاری هەرێمی کوردستان یەکلا دەکاتەوە
ەیوەندیدار