برنجی ڕەش چییە و سودەکانی چین؟



برنج لە مێژە بە یەکێک لە خۆراکە کۆن و بەناوبانگەکان دادەنرێت، لە زیاتر لە 100 وڵاتدا دەچێنرێت و لە 8 ملیار کەسی جیهان زۆرینەی برنج  دەخۆن.

ساڵانێکی زۆر بوو برنجی قاوەیی هەڵبژاردەیەکی تەندروستتر بوو بۆ بەکاربەران بە بەراورد بە برنجی سپی، بەڵام پێدەچێت ئەم واقیعە خەریکە بگۆڕێت، چونکە پسپۆڕانی خۆراک کە پەیڕەوی لە دوایین ڕەوتەکانی بواری تەندروستی دەکەن، ئێستا پێشنیاری گۆڕینی ڕەنگی سپی و قاوەیی برنج  بۆ برنجی ڕەش دەکەن.هەروەها بە “برنجی قەدەغەکراو” ناسراوە،

ئەحمەد ئەلقاسم ئەندازیاری کشتوکاڵی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای نیوز عەرەبی ڕایگەیاند، برنجی ڕەش ژێر جۆرێکە لە برنجی ئاسیا، دانەوێڵەکەی مامناوەند تا درێژە، هەروەها تامێکی شیرینی هەیە کە زۆر لە تامی سپی و قاوەیی بەرزترە چینییەکان یەکەم کەس بوون کە درکیان بە بەهای خۆراکی ئەم کارە کرد، ئەوان چالاکانە برنجیان چاندووە، ئاماژەیان بەوە کردووە کە ناونانی برنجی ڕەش پەیوەندی بە چینیشەوە هەیە، کە برنجی ڕەش لەوێ “قەدەغەکرابوو” بۆ خەڵکی ئاسایی ، تەنها بۆ چینە بەرزەکان دادەنرا، هەربۆیە بە برنجی قەدەغەکراو ناونرا.

باتول لو، پسپۆڕی بواری خۆراک، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای نیوز عەرەبی دەڵێت، برنجی ڕەش سەرنجی بەکاربەرانی لە جۆرەکانی تری برنج ڕاکێشاوە، بەهۆی باڵادەستی خۆراکییەوە بەسەریاندا، دەوڵەمەندە بە دژە ئۆکسێنەر، بەتایبەتی ئەنتۆسیانین، کە بەرپرسن لە جیاوازییەکەی ڕەنگی تۆخ، و ئەمەش توانای پێدەبەخشێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردنەکان لە جەستەی مرۆڤدا. ئاشکراشی کرد کە توێژینەوەکان دەریدەخەن برنجی ڕەش دەوڵەمەندە بە ٢٣ جۆر دژە ئۆکسێنەر، هەروەها زۆرترین چالاکیی دژە ئۆکسانی هەیە لە نێوان هەموو جۆرەکانی تری برنجدا.

گەنجینەی سوودە خۆراکیەکان

بەگوێرەی ئەللو، برنجی ڕەش نوێنەرایەتی گەنجینەی سوودە خۆراکییەکان دەکات، ئەمەش بە چەند توێژینەوەیەک پشتڕاست دەکرێتەوە، بەو پێیەی یارمەتی بەرەنگاربوونەوەی “ڕادیکاڵە ئازادەکان”ی زیانبەخش دەدات لە جەستەدا، کە دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە خانەکان و پرۆتین و دی ئێن ئەی، سرکە بۆ زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە و ڕەقبوونەوە و گیرانی خوێنبەرەکان، ئاماژە بەوە دەکات کە برنجی ڕەش سەرچاوەیەکی باشە بۆ ڕیشاڵی خۆراکی، کە یارمەتیدەرە لە پاراستنی کۆئەندامی هەرس.

گەشەکردن و چاککردنەوەی ماسولکەکان

لو ڕوونی دەکاتەوە کە برنجی ڕەش پاڵپشتی گەشەی ماسولکەکان و چاککردنەوەی ماسولکەکان دەکات، بەو پێیەی ڕێژەیەکی بەرزی پرۆتینی تێدایە بە بەراورد بە جۆرەکانی تری برنج، هاوکات کانزا گرنگەکانی وەک ئاسن و زینک دابین دەکات، ئەمەش تەندروستی خوێن و کارکردنی بەرگری لەش باشتر دەکات، بە گشتی ناوەڕۆکی خۆراکی برنجی ڕەش پاڵپشتی ڕێجیمێکی گشتی دەکات و دەتوانێت بەشداربێت لە باشترکردنی تەندروستی گشتی و خۆشگوزەرانی.

سەرچاوە: سکای نیوز عەرەبی

سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
پێشت سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
نرخی دۆلار لە داخستنی بازاڕدا دابەزی
دواتر نرخی دۆلار لە داخستنی بازاڕدا دابەزی
ەیوەندیدار