سبەینێ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت



دوای ٥٠ رۆژ وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە و سبەینێ یەکشەممە مووچەی حەوت شوێن دابەشدەکرێت.

بەگویرەی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، سبەینێ یەکشەممە ٤-٢-٢٠٢٤، مووچەی وەزارەتی پەروەردە، ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش، کاروکاروباری کۆمەڵایەتی، خاوەنپێداویستی تایبەت، وەزارەتی داد، ئەنجوومەنی دادوەری، ئەوقاف و کاروباری ئاینی دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی دوای ٥٠ رۆژ لە دابەشکردنی مووچە رۆژی هەینی٢-٢-٢٠٢٤، دەستی کرد بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵی فەرمانبەران کرد، ئەوە سەرەڕای ئەوەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی سێ مانگی (١٢،١١،١٠)ی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی دابەشنەکرد.

تەندروستی فەلەستین: لەسەرەتای جەنگەوە تا ئێستا ٢٧ ھەزار و ٢٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە
پێشت تەندروستی فەلەستین: لەسەرەتای جەنگەوە تا ئێستا ٢٧ ھەزار و ٢٣٨ کەس گیانیان لەدەستداوە
برنجی ڕەش چییە و سودەکانی چین؟
دواتر برنجی ڕەش چییە و سودەکانی چین؟
ەیوەندیدار