پۆتین: ئامادەكاریی هێزە ئەتۆمییەكان 90%یان تێپەڕاندووە



ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، ئامادەكاریی هێزە ئەتۆمییەكان گەیشتۆتە 91%، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانیش وەك واقعێكی ڕەخساو وەسف دەكات.

پۆتین لە كۆبوونەوەیەكی فراوان لەگەڵ فەرماندەكانی سوپای ڕووسیا بۆ دیاریكردنی ئەركی دامەزراوە سەربازییەكان بۆ ساڵی داهاتوو، ڕایگەیاند:”بەردەوام دەبین لە پشتگیریی لە توانا جەنگییەكان و ئامادەكاریی هێزە ئەتۆمییەكان، چونكە ئەوانە زامنكەریی سەروەریی و یەكێتی خاكی وڵاتن، بەشێوەیەكی گشتی پشتیوانی لە بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی و هاوسەنگی ئەتۆمی دەكات لە جیهاندا”.

بە وتەی سەرۆكی ڕووسیا:”ئامادەكردنی هێزە ئەتۆمییەكان بەڕێژەی 91% زیادی كردووە، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانیش بونەتە واقیعێكی ڕەخساو، بۆیە پێویستە هەموو سەربازێك چۆنیەتی بەكارهێنانیان بزانێت”.

پۆتین دەڵێت:”هێزە ئەتۆمییەكان بۆ یەكەمجار بە سیستمی (ئەفانگارد) تەیار دەكرێن، ئەو هێزانە سیستمی مووشەكی نوێی كیشوەربڕییان بۆ زیاد دەكرێت كە بە (شەیتان) دەناسرێت، لەگەڵ سیستمی (یارس)ی دەریایی”.

پۆتین ئەو جۆرە چەكانە بە بێ‌ هاوتا لە جیهاندا وەسف دەكات.

دیسانەوە ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ هەوڵی مپاپێ‌ دەدەن
پێشت دیسانەوە ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ هەوڵی مپاپێ‌ دەدەن
سودانی؛ پێویستە فەرماندە سەربازییەكان لە نزیكەوە سەرپەرشتی جێبەجێكردنی پلانەكان بكەن
دواتر سودانی؛ پێویستە فەرماندە سەربازییەكان لە نزیكەوە سەرپەرشتی جێبەجێكردنی پلانەكان بكەن
ەیوەندیدار