دیسانەوە ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ هەوڵی مپاپێ‌ دەدەن



یانەكانی ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ، جارێكی تر دەرگای گواستنەوە بەڕووی كیلیان مباپێی فەرەنساییدا ئاواڵادەكەن.

ماڵپەڕی “ڕیلیڤۆ”ی ئیسپانی لە زاری سەرچاوەكانییەوە بڵاویكردەوە، فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆكی یانەی ڕیاڵ مەدرید هەرگیز دەرگا بە ڕووی كیلیان مباپێدا داناخات، بگرە پێیوایە لە هەر ماوەیەیەكی گواستنەوەدا دەكرێت بۆندی لەگەڵدا واژۆبكەن.

سەرچاوەكانی ماڵپەڕە ئیسپانییەكە دەڵێن، پێش مۆندیال و تەنانەت دوای مۆندیالیش دانوستاندن لەگەڵ لێپرسراوی كارەكانی مپاپێ‌ بەردەوام بووە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە یاریزانە فەرەنساییەكە بۆ دوو وەرز بۆندی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێكردۆتەوە.

لەلایەكی ترەوە، بەڕێوەبەرانی یانەی لیڤەرپوڵ پێیانوایە داروین نونێز نەیتوانیوە كەلێنی ڕۆشتنی سادیۆ مانێ پڕبكاتەوە، بۆیە دووبارە لەگەڵ باوكی مباپێ و لێپرسراوی كارەكانی پەیوەندییان دروستكردووە و ئامادەن سەرجەم مەرجەكانى ئەو ئەستێرە هەڵكەوتووە فەرەنساییە جێبەجێ‌ بكەن.

ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و منداڵێكی 5 ساڵ گیانی لەدەستدا
پێشت ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە و منداڵێكی 5 ساڵ گیانی لەدەستدا
پۆتین: ئامادەكاریی هێزە ئەتۆمییەكان 90%یان تێپەڕاندووە
دواتر پۆتین: ئامادەكاریی هێزە ئەتۆمییەكان 90%یان تێپەڕاندووە
ەیوەندیدار