کۆشکی سپی لەبارەی هێرشەکەی دوێنێ شەو چی دەڵێت؟



كۆشكی سپی پێیوایە هێرشەكانی شەوی ڕابردوو سەركەوتوو بوون و ڕایگەیاند، پێشتر حكومەتی عێراقیان ئاگاداركردووەتەوە.

جۆن كێربی، رێكخەری ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا بۆ پەیوەندییە ستراتیژییەكان لە كۆشكی سپی ڕایگەیاند، هێرشەكانی شەوی ڕابردوو لە سێ ناوچەی جیاوازی عێراق و چوار ناوچەی سوریا ئەنجامدراون و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا تاوتوێی ئەنجامەكانی دەكات.

ئاماژەی بەوەکرد، باوەڕمان وایە هێرشەکان سەركەوتوو بووبن، ژمارەی كوژراو و بریندارانی میلیشیاكان نازانین، هێرشەكان ئێستا دەستیان پێكردووە، كۆتایی نەهاتووە و بەردەوامیش دەبێت.

جۆن كێربی ڕوونیشیكردەوە، بەر لە ئەنجامدانی هێرشەكانی حكومەتی عێراقیان ئاگاداركردووەتەوە.

هێرشەكان لەناو عێراق ناوچەی قائیم-ی سەر بە پارێزگای ئەنباری گرتەوە و بەپێی میدیا عێراقییەكان كوژراو و برینداری لێكەوتووەتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ ئامارێكی فەرمی بڵاونەكراوەتەوە.

یەحیا ڕەسول: هێرشەکان پێشێلکردنی سەروەری عێراقە
پێشت یەحیا ڕەسول: هێرشەکان پێشێلکردنی سەروەری عێراقە
ئەمریکا لە هێرشەکەی دوێنێ شەودا کێی بە ئامانج گرت؟
دواتر ئەمریکا لە هێرشەکەی دوێنێ شەودا کێی بە ئامانج گرت؟
ەیوەندیدار