نرخی ئاڵتون دابەزی



بەهۆی زۆربوونی ڕێژەی دامەزراندن لە ئەمریكا و دابەزینی ڕێەی بێكارییەوە، نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی دابەزینی تۆماركرد و نرخەكەی 30 دۆلار دابەزیوە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، داتای بێکاری و دامەزراندن لەکەرتی تایبەت لە ئەمریکا ئێوارەی ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە و ئەوەش كاریگەری هەبوو لەسەر نرخی زێڕ.

وتیشی، “ڕێژەی دامەزراندن لە كەرتی تایبەت لە ئەمریكا لە 216 هەزارەوە بۆ 353 هەزار كەس زیادی كردووە و بەوەش ڕێژەی بێكاری دادەبەزێنێت، ئەمەش بووە هۆی دابەزینی نرخی زێڕ و بەهێزی بەهای دۆلار”.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەیانی ئەمڕۆ بەهای یەك ئۆنسە زێڕ بە 2057 دۆلار بوو، ئێستا دابەزیوە بۆ 2027 دۆلار و بە ڕێژەی زیاتر لە 1.31% و بەوەش نرخەكەی 30 دۆلار دابەزیوە.

دوای پێشمەرگە پلەبەرزكردنەوە بۆ هێزەكانی ناوخۆش دەكرێت
پێشت دوای پێشمەرگە پلەبەرزكردنەوە بۆ هێزەكانی ناوخۆش دەكرێت
“پەنیری سێگۆشە” زیانی بۆ منداڵان هەیە
دواتر “پەنیری سێگۆشە” زیانی بۆ منداڵان هەیە
ەیوەندیدار