“پەنیری سێگۆشە” زیانی بۆ منداڵان هەیە



پزیشكێكی منداڵان باس لە زیانەكانی پەنیری ئامادەكراوی كارگەیی، كە بە “پەنیری سێگۆشە” ناسراوە، دەكات بۆ تەندروستی منداڵان و ڕایدەگەیەنێت، پەنیری سێگۆشە ئاسن و کالیسیۆم و زینک و فسفۆر و کانزا گرنگەکانی تری تێدا نیە.

دکتۆر ئەشرەف قاسم، پزیشکی منداڵان و تازەلەدایکبووان ڕایگەیاندووە، پەنیری سێگۆشە ڕەنگە ببێتە هۆی چەندین نەخۆشی درێژخایەن، دیارترینیان نەخۆشی شەکرە، قەڵەوی، نەخۆشییەکانی دڵ، کێشەکانی گورچیلە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

ڕوونیشی كردۆتەوە، زۆرێک لە دایکان پەنا بۆ کڕینی ئەم جۆرە پەنیرە دەبەن بەو پێیەی ئاسان و خێرا و بەناوبانگە بۆ منداڵان، لە کاتێکدا ئەم پەنیرە کۆمەڵێک چەوری سەوزی تێرن و زیانیان بۆ تەندروستی هەیە.

زیانەکانی خواردنی پەنیری سێگۆشە:
1- ئەم جۆرە پەنیرە ڕێژەیەکی بەرزی چەوری و بڕێکی کەمی کاربۆهیدرات و پرۆتینی تێدایە و بەمەش دەبێتە هۆی قەڵەوی.
2- دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر سۆدیۆمی تێدایە.
3- پەنیری سێگۆشە ئاسن و کالیسیۆم و زینک و فسفۆر و کانزا گرنگەکانی تری تێدا نیە.
4- کەڵەکەبوونی چەورییە تێرەکان کە لە پەنیری سێگۆشەدا هەیە، دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بەهۆی بەرزبوونەوەی کۆلیسترۆڵ و گیرانی خوێنبەرەکان بە تێپەڕبوونی کات.

نرخی ئاڵتون دابەزی
پێشت نرخی ئاڵتون دابەزی
كاتی قەدەغەكردنی ڕاوە ماسی دیاری كرا
دواتر كاتی قەدەغەكردنی ڕاوە ماسی دیاری كرا
ەیوەندیدار