عێراق بڕیاریدا مووچە بە زیاتر لە 2 ملیۆن كەس بدات



وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە دوو ملیۆن و ١٥٠ هەزار خێزان لە عێراق ناویان هاتۆتەوە بۆ پێدانی پارەی چاودێری کۆمەڵایەتی.

ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، لە عێراق بۆ مانگی دوو ناوی زیاتر لە دوو ملیۆن و ١٥٠ هەزار خێزان هاتۆتەوە، کە چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بە کۆی گشتی بڕی ٤٧٠ ملیار دینار بۆ ئەو خێزانانە تەرخانکراوە، کە تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە.

دەشڵێت: “بۆ ئەم مانگە ناوی ١٧ هەزار خێزانی نوێ تۆمار کراون، کە شایستەی ئەوەن چاودێری کۆمەڵایەتییان پێ بدرێت”.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ٢٠ هەزار خوێندکار لە هەڵگری بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا چاودێری کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە لەگەڵ ٤٥٠ هەزار خوێندکاری سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی.

 

بەهای دۆلار بەرزبووەوە
پێشت بەهای دۆلار بەرزبووەوە
ئەم شەپۆلی بەفر و سەرمایە كەی كۆتایی دێت؟
دواتر ئەم شەپۆلی بەفر و سەرمایە كەی كۆتایی دێت؟
ەیوەندیدار