ئەم شەپۆلی بەفر و سەرمایە كەی كۆتایی دێت؟



 

بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، ئەم شەپۆلە بەفر و سەرمایەی بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە، لە كاتەكانی ئێوارەدا كاریگەرییەكەی بەرەو لاواز بوون دەچێت و ڕۆژی شەممە بەتەواوی كۆتایی دێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ھەینی 2/2/2024 ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بەزۆری ھەوری تەواو ئەبێت لەناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای ھەڵەبجە و سلێمانی بارانی پچڕ پچڕ و ڕێژە مامناوەند ئەبێت لەسەنتەری شاری سلێمانی و تەواوی ناوچە شاخاویەکانی ئەم سنورانە بەفر بارین ئەبێت.

ڕاشیگەیاند، لەناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و کەرکوک و ئیدارەی ڕاپەڕین زیاتر ئاسمان ھەوراوی ئەبێت ھەندێک کات و ناوچەش نمە بارانێکی کەم ئەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە جیاوازی ناوچەکان ئەمڕۆ 2 تا 5 پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت.

ڕوونیشی كردەوە، خێرایی با مامناوەند ئەبێت 10-20کم/ لە كاتژمێرێكدا و ئاڕاستەی با لەگۆڕاندا ئەبێت .

وتیشی، ” لە کاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری ئەم شەپۆلە کۆتایی پێدێت”.

 

عێراق بڕیاریدا مووچە بە زیاتر لە 2 ملیۆن كەس بدات
پێشت عێراق بڕیاریدا مووچە بە زیاتر لە 2 ملیۆن كەس بدات
بە درۆن بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا بۆردوومان کرا
دواتر بە درۆن بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا بۆردوومان کرا
ەیوەندیدار