ئەمریکا وەڵامی هێرشەکان دەداتەوە



وەزیری بەرگری ئەمریكا: لە هەر شوێن و كاتێك بێت وەڵامی هێرشەكان دەدەینەوە.

لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریكا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، هەوڵی هێوركردنەوەی گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەین، لە تواناماندایە چەندین جار وەڵامی هێرشەكان بدەینەوە.

راشیگەیاند، ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەرمان بێ وەڵام نابن، توانای وەڵامدانەوەمان زانراوە، کاتێک وەڵام دەدەینەوە ئامانجەکان دەپێکین، داوا لە ئێرانیش دەكەین چەكداركردنی حوسییەكان ڕابگرێت.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دامەزراوە و ئامانجە سەربازییەكانی ئێران لە عێراق و سوریا بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بۆردوومان دەكرێن.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە بڕیاری خۆی لەسەر چۆنیەتی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی باکووری ڕۆژهەڵاتی ئوردن لە نزیک سنووری سوریا لەم هەفتەیەدا داوەتەوە، کە بووە هۆی کوژرانی سێ سەربازی سوپای ئەمریکا و برینداربوونی زیاتر لە ٤٠ کەس.

سەرۆککۆماری عێراق: گەورەترین گۆڕانکاری کە عێراق بەخۆیەوە بینیوە ئازادی و دیموکراسییە
پێشت سەرۆککۆماری عێراق: گەورەترین گۆڕانکاری کە عێراق بەخۆیەوە بینیوە ئازادی و دیموکراسییە
هاتووچۆی پێنجوێن هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
دواتر هاتووچۆی پێنجوێن هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
ەیوەندیدار