فڕۆکەکانی تورکیا خانووی گوندنشینێکی شارباژێڕیان خاپوور کرد



فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، خانووی هاووڵاتییەکیان لە گوندی گەڵاڵەی شارباژێڕ بۆردومان کرد.

کامەران حەسەن، قایمقامى قەزاى ماوەت ڕایگەیاند، کاتژمێر 1:00ى بەرەبەیانى ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەى فڕۆکەى جەنگییەوە، خانووى هاوڵاتییەکى گوندى گەڵاڵە بۆردومان کرا.

ڕوونیشیکردەوە ئەو خێزانە بە ڕێکەوت لە بۆردوامنەکە ڕزگاریان بووە، چونکە دوێنێ شەو لە سلێمانی بوون.

ئەو خانووەی کە بۆردومان کراوە چەند سەد مەترێك لە خوار گوندی گەڵەڵەوەیە و خاوەنەکەشی ناوی ساڵح رەسوڵە، قائیمقامی ماوەت جەختدەکاتەوە لەوەی ئەو کەسە هاووڵاتییەکی مەدەنی و بێ کێشەی گوندەکەیە.

کامەران حەسەن ئەوەشیخستەڕوو کە خانووەکە بە تەواوی خاپوور بووە.

تۆمەتبارێك بە ژمارەیەك پارچەی ئۆتۆمبێلی دزراوەەوە دەستگیرکرا
پێشت تۆمەتبارێك بە ژمارەیەك پارچەی ئۆتۆمبێلی دزراوەەوە دەستگیرکرا
وتەبێژی حکومەتی هەرێم گەندەڵییەکانی حکومەتی عێراق بڵاودەکاتەوە
دواتر وتەبێژی حکومەتی هەرێم گەندەڵییەکانی حکومەتی عێراق بڵاودەکاتەوە
ەیوەندیدار