ئەمریکا و عێراق لە بواری هاوکارییەکان پرۆسەیەکی نوێ دەستپێدەکەن



پنتاگۆن ڕادەگەیەنێت ئەمەریکا و حکومەتی عێراق لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە کۆبوونەوەی گرووپی کاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربازی هاوبەش(HMC) دەکەن، بە مەبەستی دەستپێکردنی پرۆسەیەکی کە هەردوولا لە میانەی دیالۆگی هاوکاری ئاسایشی هاوبەش لە واشنتن، لە مانگی هەشتی 2023 لەسەری ڕێککەوتبوون.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت دەستپێکردنی ئەو پرۆسەیە گوزارشتە لە هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ سەقامگیری زیاتر و سەروەری خاکی عێراق.

لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە بەیاننامەکەدا دەڵێت، گروپی کاری کۆمسیۆنی باڵای سەربازی ڕێگە خۆش دەکات بۆ ” هاوبەشییەکی ئاسایشی دوولایەنەی بەردەوام لە نێوان ئەمەریکا و عێراقدا، لەسەر بنەمای سەرکەوتنەکانی هەڵمەتی شکستپێهێنانی داعش لە عێراق و سوریا .”

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند “بە پابەندبوون بە وابەستییە نیشتمانییەکان وهاوکات لەگەڵ زیادبوونی توانا و شارەزایی هێزەکانمان، حکومەتی عێراق بە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت سەرجەم گەڕەکانی دانوستاندنی نێوان هەردوولا کە لە مانگی هەشتی 2023 دەستیانپێکرد، سەرکەوتوو بوون.”

عێراق دەشڵێت “”دەست دەکرێت بە پەیوەندیی دووقۆڵیی گشتگیر لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانان. پەیوەندییەکە سیاسی، ئابووری، کولتووری، ئاسایشی و سەربازی دەبێت بە جۆرێک لەگەڵ تێڕوانینی حکومەتی عێراقدا بگونجێت”.

ئەم ڕاگەیاندنانەی ئەمەریکا و عێراق لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیلی هاوپەیمانی واشنتن و بزووتنەوەی حەماس کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێت زیادیان کردووە و لە ماوەی ڕابردوودا هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئێران چەندین هێرشیان کردووەتە سەر ئامانجەکانی ئەمەریکا لە ناو عێراق و سوریا، لە وەڵامیسدا ئەمریکا چەندین بارەگای ئەو گرووپە چەکدارانەی لە عێراق کردە ئامانج.

ئەمەش وایکردووە هێزە عێراقییەکان و لایەنە سیاسییەکان داوا لە حکومەتی سودانی بکەن پەلەبکەن لە دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق، و هۆشداری لە تێوەگلانی عێراق دەدەن لە گرژییەکانی ناوچەکە.

دژەتیرۆری کوردستان: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خرایە خوارەوە
پێت دژەتیرۆری کوردستان: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خرایە خوارەوە
دکتۆر فازڵ نەبی: کێشەکانی بەغدا و هەرێم ئاسانن و ئەگەر بیانەوێ چارەسەر دەکرێت
دوات دکتۆر فازڵ نەبی: کێشەکانی بەغدا و هەرێم ئاسانن و ئەگەر بیانەوێ چارەسەر دەکرێت
پەیوەندیدار