ئاوات شێخ جەناب: لە هەژماری من فەرمانبەران سوودمەند دەبن لە قەرز و پێشینەکان



وەزارەتی دارایی لەبارەی سەردانەکەی ئەمڕۆی وەزیری دارایی بۆ سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بە گرنگی تەواوکردنی هەژماری من دەکات لە سلێمانی.

وەزارەتەکە ئاماژە بەوەدەکات، بەتەواوبونی پرۆژی ( هەژماری من ) فەرمانبەران و مووچەخۆران لەچەندین خزمەتگوزاری دارایی و بانکی سودمەند دەبن.

ڕوونیشیکردۆتەوە، پرۆژەی ( هاژماری من ) پرۆژەیەکی گرنگ و پێویستی ئەم قۆناغەیەو بەتەواوبونی ئەو پرۆژەیە کێشەی کاش و نەبونی سیولە بەتەواوی چارەسەر دەبێت و لەلایەن بانکە تایبەتەکانەوە چەندین خزمەتگوزاری وەک پێدانی قەرزو سلفە پێشکەش بەفەرمانبەران دەکرێت، جگە لەوە فەرمانبەر دەتوانێت پرۆسەی حەواڵەو کڕینی کاڵا بە شێوەی ئەلکترۆنی و ڕاکێشانی پارە لەوڵاتان و چەندین کارئاسانی تر لەڕێی کارتی هەژماری منەوە ئەنجام بدات.

وەزیری دارایی رایگەیاند، پرۆژەکە هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ ئایندەی هەرێمی کوردستان و داوای لێ کردن بەهەموو توانایانەوە کار بۆسەرخستنی پرۆژەکە بکەن، تابتوانرێت بەر لەو وادەیەی بۆی دانراوە کارەکان تەواو بکرێت.

پێشتر حکومەتی هەرێم پرۆسەی تەواکردنی تۆمارکردنی سەرجەم مووچەخۆرانی لە پرۆژەی هەژماری من لە هەولێر  ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەشدابوو کە ئێستا زیاتر لە 3 هەزار کەس لەڕێگەی ئەلکترۆنییەوە مووچەکانیان وەردەگرن، پاش هەولێر  بڕیارە پرۆژەکە لە سلێمانی و دهۆک بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و مووچەخۆران هەژماریان بۆ بکرێتەوە و مانگانە مووچەکانیان بۆ بخرێتە سەر ئەو هەژمارەیان.

فوئاد حسێن: پەیامێکی گرنگمان لە ئەمریکاوە پێگەیشت
پێشت فوئاد حسێن: پەیامێکی گرنگمان لە ئەمریکاوە پێگەیشت
دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکاتەوە
دواتر دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکاتەوە
ەیوەندیدار