دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکاتەوە



سەرۆکی پەرلەمان بەوەکالەت لەگەڵ سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمان کۆبووەوە و ئاماژە بە دەستپێکردنەوەی ئەنجامدانی دانیشتنەکان و دانانی خشتەی یاساکان و لیستکردنی یاسا گرنگەکان کرد.

نوسینگەی موحسین مەندەلاوی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بەوەدەکات، لە شەممەی داهاتووەوە دانیشتنەکان دەستپێدەکەنەوە، و یاسا ئامادەکراوەکان دەخرێنە بەرنامەی کارەوە، بۆ ئەوەی لەلایەن لیژنەکانەوە دەنگیان لەسەر بدرێت لە کارنامەی دانیشتنەکانی داهاتوودا.

لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک فایل تاوتوێ کرا، لەوانە هەماهەنگی پێویست لەگەڵ حکومەت سەبارەت بە خێراکردنی یەکلاکردنەوەی هەندێک پێشنیازی یاسا و ناردنی خشتەی یاسای بودجە بۆ ساڵانی 2024 و 2025، دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر خاکی عێراق.

ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی ڕێککەوتنەکانی هەرێم و بەغدا، بڕیارە لە دەستپیکردنەوەی دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراق، هەمواری یاسای بودجەی 2024 و 2025 بخرێتە دەنگدانەوە و هەموار بکرێتەوە، بەمپێیەش مووچەی مووچە خۆرانی هەرێم لە ئینفاقی فعلی دەردەهێنرێت و مانگانە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، پارە بۆ مووچەی هەرێم دەنێردرێت.

ئاوات شێخ جەناب: لە هەژماری من فەرمانبەران سوودمەند دەبن لە قەرز و پێشینەکان
پێشت ئاوات شێخ جەناب: لە هەژماری من فەرمانبەران سوودمەند دەبن لە قەرز و پێشینەکان
ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێكی بڵاوكردەوە
دواتر ئەنجوومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی پەیامێكی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار