ڕۆژە سپییەکانی مانگی ڕەجەب بە مانای چی دێت؟



موسوڵمانان هەموو مانگێک بەدوای ڕۆژانی سپیدا دەگەڕێن، لە سیانزە، چواردە و پانزەی مانگ، واتە ئەو ڕۆژانەی کە پاداشتی کار و کردەوەکان زیاتر دەبن.

ئەم ڕۆژانە پێگەیەکی تایبەتیان هەیە، بەو پێیەی پاداشتی خێری بە ڕۆژووبوون و ئەنجامدانی کاری چاکە و عیبادەتەکان تێیدا زیاترە.

ئەم ڕۆژانە لە مانگی ڕەجەبدا فەزیلەتێکی تایبەتیان هەیە، چونکە مانگی ڕەجەب یەکێکە لەو مانگە پیرۆزانەی کە لە قورئاندا ئاماژەی پێکراوە، کە خودای گەورە فەرموویەتی: “إِنَّ عِدَّةَ الشُّهُورِ عِندَ اللَّهِ اثْنَا عَشَرَ شَهْرًا فِي كِتَابِ اللَّهِ يَوْمَ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ مِنْهَا أَرْبَعَةٌ حُرُمٌ ذَلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ ۚ فَلَا تَظْلِمُوا فِيهِنَّ أَنفُسَكُمْ” (التوبة: 36).

مانگە پیرۆزەکان بریتین لە: زولقاعیدە، زولحیجە، موحەڕەم، و ڕەجەب، وەک پێغەمبەر (د.خ) فەرموویەتی، لەم مانگەدا موسڵمانان زیاتر لە خوا نزیک دەبنەوە و پەرستشە ئاینییەکانیان ئەنجامدەدەن.

ڕۆژانی سپی مانای چییە؟

ڕۆژە سپییەکان ئەو ڕۆژانەن کە شەوان مانگ پڕ دەبێت، ئەمەش وای لێدەکات تایبەت و جیاوازبن، ڕۆژە سپییەکانی مانگی ڕەجەب هاوتای پێنجشەممە، هەینی و شەممە، ٢٥-٢٧ی کانوونی دووەم ٢٠٢٤ دەبێت.

بەڕۆژووبوونی ڕۆژانی سپی لە مانگی ڕەجەبدا فەزیلەتێکی گەورەی هەڵگرتووە و دەرفەتێکە بۆ موسڵمانان بۆ پتەوکردنی پەیوەندی خۆیان لەگەڵ خودا، پێشنیار دەکرێت بۆ ئیمانداران بەڕۆژوو بن و زیاتر کاری چاکە ئەنجام بدەن.

یەکێک لەو دوعایانەی لەم ڕۆژانەدا زیاتر دەخوێنرێت: “اللَّهُمَّ إِنَّا نَسْأَلُكَ نُفُوسًا مُطْمَئِنَّةً تُؤْمِنُ بِلِقَائِكَ، وَتَقْنَعُ بِعَطَائِكَ، وَتَرْضَى بِقَضَائِكَ”.

لەم ڕۆژانەدا موسڵمانان هەوڵدەدەن بۆ بەدەستهێنانی ئارامی و ڕازیبوون لە خودا، لە خودا دەپاڕێنەوە و داوای لێخۆشبوون و چاکە دەکەن.

جگە لەوەی لە ڕۆژانی سپیدا ڕۆژوو دەگیرێت، یادی خودا، دوعا و زیکر زیاتر دەکرێت.

ڕۆژووگرتن لە ڕۆژە سپییەکان لە مانگی ڕەجەب ٢٠٢٤ دەرفەتێکە بۆ موسڵمانان، هەستە ڕۆحانییەکان زیاتر دەبن لە ڕێگەی عیبادەت و دوعاکردنەوە.

موسڵمانان پێویستە سوود لەم قۆناغە پیرۆزە وەربگرن بۆ بیرکردنەوە لە پەرەپێدانی ژیانی ڕۆحی خۆیان و باشترکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ خودا.

“ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکەن”
پێشت “ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکەن”
وەزارەتى دارایی و ئابووری پاداشت و ھاوکارییەکانی ڕاگرت
دواتر وەزارەتى دارایی و ئابووری پاداشت و ھاوکارییەکانی ڕاگرت
ەیوەندیدار