دەرمانی ساڵی داهاتووی نەخۆشخانەی هیوا دابین دەكرێت



وەزارەتی تەندروستی عێراق پێداویستی دەرمانی ساڵی ٢٠٢٣ی نەخۆشخانەی هیوا دابین دەكات.

سۆران عومەر، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، توانیمان بەشە دەرمانی ساڵانەی نەخۆشخانەی هیوا مسۆگەر بكەین لەسەر بەشە دەرمانی تەندروستی سلێمانی، ئەمەش دوای ئەوە هات كە پێداویستی دەرمانی ساڵی ٢٠٢٣ ی نەخۆشخانەی هیوامان گەیاندە وەزیری تەندروستی عێراق و لەپلانی ساڵانەی كڕینی دەرمانی پێش وەختە نەخۆشخامەی هیواش داخڵ كراوە.

ئەو پەڕلەمانتارە دەڵێت، پێشتر هەوڵماندا نەخۆشخانەی هیوا وەك نەخۆشخانەیەكی عێراق داخڵ بكەین لە وەزارەتی تەندروستی تاكو بتوانرێ پێداویستی دەرمان دابین بكەن.

ئاماژە بە ئەوەش دەكات، پەیوەست بە ئامێری پزیشكیش هەوڵەدەین لەیاسای بودجەی ٢٠٢٣ ئەوە چارەسەر بكەین كە عێراق دابینی ناكات.

 

شا عەبدوڵڵا: كۆنگرەی بەغدا خزمەت بەبەرژەوەندییە هاوبەشەكان دەكات
پێشت شا عەبدوڵڵا: كۆنگرەی بەغدا خزمەت بەبەرژەوەندییە هاوبەشەكان دەكات
سوودانی بانگهێشتی برۆكسێل كرا
دواتر سوودانی بانگهێشتی برۆكسێل كرا
ەیوەندیدار