شا عەبدوڵڵا: كۆنگرەی بەغدا خزمەت بەبەرژەوەندییە هاوبەشەكان دەكات



شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم رایگەیاند، “كۆنگرەی بەغدا بۆ ھاریكاری و ھاوبەشیی” كە لە عەممان پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو، خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان دەگەیەنێت و ئامانج لێی فەراهەمكردنی خۆشگوزەرانی و سەقامگیرییە لە عێراق.

شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم رایگەیاند، “كۆنگرەی بەغدا بۆ ھاریكاری و ھاوبەشیی” كە لە عەممان پایتەختی ئوردن بەڕێوەچوو، خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان دەگەیەنێت و ئامانج لێی فەراهەمكردنی خۆشگوزەرانی و سەقامگیرییە لە عێراق.

عەبدوڵڵای دووەم گوتاری كردنەوەی دووەم “كۆنگرەی بەغدا بۆ ھاریكاری و ھاوبەشیی” كە ئوردن میواندارێتی دەكات، پێشكەش كرد.

شای ئوردن سەرنجی بۆ ئەوە راكێشا كە كۆنگرەكە جگە لە قەیرانی سیاسیی ناوچەكە لە سێبەری چەندین كێشەی وەك ئاسایشی خۆراك، ئاو، وزە و زنجیرەی دابینكردن و گۆڕانكارییەكانی ئاووهەوا بەڕێوەدەچێت “ئەو قەیرانانەی كە رووبەڕووی دەبینەوە تادێت ئاڵۆزتر دەبێت. ئامانجی ئەم كۆنگرەیە گەیاندنی خزمەتە بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانمان، دابینكردنی ئاسایش، خۆشگوزەرانی و سەقامگیریی عێراق كە بەردی بناغەی ناوچەكەمانە. بۆ قووڵكردنەوەی هاوبەشییەكانمان لە پێناو خزمەتكردنی گەلەكەمان چاوەروانی بەردەوامی كاركردنین لەگەڵتان”.

عەبدوڵڵای دووەم ئەوەشی خستەڕوو كە لە رێگەی ئەم كۆنگرەیەوە سەرلەنوێ پێداگرییان لەسەر كاركردن لەگەڵ حكوومەتی عێراق و گەلەكەی لە پێناو خۆشگوزەرانی و یەكگرتنی زیاتر دووپات كردووەتەوە.

شای ئوردن جەختی كردەوە وڵاتەكەی بڕوای بەوە هەیە كە “ناوچەكە پێویستی بە سەقامگیریی، دادپەروەریی، ئاشتییەكی گشتگیر و هەماهەنگیی ناوچەیی هەیە‌و بەرەنگاربوونەوەی كێشە هاوبەشەكان، پێویستی بە كاری هاوبەش هەیە كە گەلەكەمان كاریگەرە ئەرێنییەكەی دەبینن”.

جگە لە ئوردن كە میوانداریی دووەمین “كۆنگرەی بەغدا بۆ ھاریكاری و ھاوبەشیی” كرد، نوێنەری وڵاتانی فەڕەنسا، عێراق، توركیا، ئێران، سعوودیە، قەتەر، سوڵتانشینی عومان، ئوردن، ئیمارات، بەحرێن و میسر بەشدارییان تیایدا كرد

یەكەمین كۆنگرەی “كۆنگرەی بەغدا بۆ هاریكاری و هاوبەشی” لە مانگی ئابی ٢٠٢١ لە بەغدا پایتەختی عێراق بەڕێوەچوو.

باران دەبارێت
پێت باران دەبارێت
دەرمانی ساڵی داهاتووی نەخۆشخانەی هیوا دابین دەكرێت
دوات دەرمانی ساڵی داهاتووی نەخۆشخانەی هیوا دابین دەكرێت
پەیوەندیدار