چوار ملیۆن دینار دەدرێتە خێزانە ئاوارەکانى کەمپەکانى هەرێم



ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق، بڕى چوار ملیۆن دینار دەداتە هەر خێزانێکى ئاوارەى نیشتەجێى کەمپەکانى هەرێمى کوردستان بگەڕێنەوە ناوچەکانیان، هاوکات ٣٠ تەمووز کۆتا وادەیە بۆ داخستنى کەمپەکان.

ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق لە کۆبوونەوەى ڕۆژى سێشەممە چەند بڕیارێکى سەبارەت بە ئاوارەکانى نیشتەجێى کەمپەکانى هەرێمى کوردستان دەرکرد، لەوانە پێدانی بڕی چوار ملیۆن دینار بۆ هەر خێزانێک لە کەمپەکانى هەرێمى کوردستانەوە دەگەڕێتەوە، ٣٠ تەمموز وەک کۆتا وادەی داخستنی کەمپەکان دیاری کرا.

لە بڕیارێکى دیکەدا هاتووە، وەزارەتەکانى گواستنەوە و کۆچ و کۆچبەران بەرنامەیەکى تایبەت ڕادەگەیەنن بۆ بەگەڕخستنى ئەو ئاوارە بێکارانەى لە کەمپەکانى هەرێمى کوردستان گەڕاونەتەوە، وەزارەتەکانیش ڕاسپێردران بە تەرخانکردنى ٪٢ دامەزراندنە نوێکانیان بۆ ئەو ئاوارانەى دەگەڕێنەوە.

لە ماوەى مانگێکدا ئامادەکارىیەکان تەواوبکرێن بۆ رێکارەکانى گەڕانەوەى ئارەزوومەندانەى ئاوارەکان بۆ زێدى خۆیان، هەروەها وەزارەتى دارایی راسپێردرا بەقەرەبووکردنەوەى خانووى ڕووخاوى ئەو ئاوارانەى لە کەمپەکانى هەرێمى کوردستانن.

هەر لەکۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیراندا وەزارەتى دارایی بڕیاریدا، لەسەر بودجەى فریاگوزارى بڕی یەک ملیار دینار بۆ هەر پارێزگایەکى عێراق جگەل ە پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان تەرخان بکات، بە مەبەستى کڕینەوەى چەک لە هاووڵاتییان، وەکو جێبەجێکردنى کارنامەى حکومى و قۆناغى یەکەم لە سیاسەتى نیشتمانى رێکخستنەوەى چەک و هێشتنەوەى لە دەستى دەوڵەت.

ئەمریکا بارەگاکانی حزبوڵای عێراقی بۆردومان کرد
پێشت ئەمریکا بارەگاکانی حزبوڵای عێراقی بۆردومان کرد
“سەبارەت بە بایکۆتی کاڵای ئێرانی، ئێمە دەبێت سەیری گیرفانی خەڵک بکەین نەک بڕیاری عاتفی بدەین”
دواتر “سەبارەت بە بایکۆتی کاڵای ئێرانی، ئێمە دەبێت سەیری گیرفانی خەڵک بکەین نەک بڕیاری عاتفی بدەین”
ەیوەندیدار