“سەبارەت بە بایکۆتی کاڵای ئێرانی، ئێمە دەبێت سەیری گیرفانی خەڵک بکەین نەک بڕیاری عاتفی بدەین”



سەرۆکی ژووری پیشەسازی و بازرگانی هەڵەبجە لەبارەی بایکۆتی کاڵای ئێرانییەوە دەڵێت:”بەگشتی نرخی کاڵای ئێرانی هەرزانترە لەهەر شوێنی ترەوە ئەو کاڵایانە بێت نرخەکەی پێنج قات و شەش قات زیاترە، ئێمە دەبێت سەیری گیرفانی خەڵک بکەین نەک بڕیاری عاتفی بدەین”.

 

شێخ تاهیر شێخ عیزەدین، سەرۆکی ژووری پیشەسازی و بازرگانی هەڵەبجە بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە:” من بۆخۆم لەگەڵ هەڵوێستی عاتیفیدا نیم، ئەمە پێویستی بەوەیە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران کۆببنەوە و ئەوانیش ڕاوێژ بە ژوورە بازرگانییەکان بکەن پاش هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوەی زۆر ئەوکات بڕیار بدرێت، لە ٦٠%ی کەلوپەلی ناو مارکێتەکان ئێرانیە، هەندێک شت هەیە یانی ناکرێت هی شوێنی تر نەبێت، بەگشتی نرخی کاڵای ئێرانی هەرزانترە لەهەر شوێنی ترەوە ئەو کاڵایانە بێت نرخەکەی پێنج قات و شەش قات زیاترە، ئێمە دەبێت سەیری گیرفانی خەڵک بکەین نەک بڕیاری عاتفی بدەین، با حکومەت لەگومرگەکانەوە ئەو بڕیارە بدات چونکە لەوە دەرچێت و حکومەت لەگومرگەکان و خاڵە سنورییەکانەوە نەیکات بەبڕیار کە سنور دابخات هەرچی تر بوترێت عاتیفیە، هیچ کەسێک نییە لەگەڵ کوشتن و شەهید کردنی خەڵکی سڤیلداین و ئیدانەشی دەکەین”.

دەشڵێت:”خەڵک سێ مانگە موچەی وەرنەگرتووە کەچی من بێم بڵێم کاڵای ئێرانی مەکرە کاڵای شوێنی تر بە چەند قات بکڕە، ئەمە لە گیرفانی گەرم دەکرێت نەک لەگیرفانی بەتاڵ، دڵنیام نەخەڵک نە بازرگانانیش بەقسەمان ناکەن ئێمەش داوای وایان لێبکەین، خەڵکیش بەرژەوەندی خۆی لێکدەداتەوە لەو دۆخە سەختەی ئابوری کەسێ مانگە موچەی وەرنەگرتووە، ئەوە کەی ئیشی بازرگانە بێت باسی بایکۆتی بازرگانی بکات وەک هەڵوێست ئەوە کاری حکومەتە کە کونسوڵ و باڵوێزەکان بانگبکەن و هەڵوێستی دیبلۆماسی و سیاسی بنوێنن”.

“ئەگەر بڕیاری بایکۆتی کاڵای ئێرانی بدرێت، ڕاستە ئێران زیان دەکات، بەڵام زیانمەندی گەورە و یەکەم ئێمە دەبین، ئێران لە قازانجی هاوردەکردن زیان دەکات، بەڵام ئێمە لەسەر حسابی قوتی خەڵک زیان دەکەین، بەخوا سنووری ئێران دابخرێت و بیکەن بەفیعلی ئەم بایکۆتە نزیکەی ٥٠٠٠هەزار کەس کار لەدەستدەدات، جگەلەوەی کە کیلۆیەک تەماتە خەڵک بە ٤٠٠٠هەزار دەستی ناکەوێت، ئەوە سەرەڕای ئەوەی ئەگەر تورکیاش بەو نرخە بۆمان بنێرێت دەرەجە دووەکەیمان بۆ دەنێرێت، جگەلەوەی نزیکەی لە ٣٠%ی کارگەکان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دادەخرێت، چونکە کەرەستە سەرەتاییەکانی ئەو کارگانە هەر لە پلاستیک و چبس و دەیان کارگەی تر لە ئێرانەوە مەوادی سەرەتاییان بۆ دێت.” سەرۆکی ژووری بازرگانی هەڵەبجە وادەڵێت.

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەڵەبجە دەشڵێت:”با باسی شتی کرداری بکەین نەک دروشمی عاتیفە، بەکردار چی کراوە لەو سنورە لەدوای داوای بایکۆتی کاڵای ئێرانی، ئایا مەرزەکان و گومرگەکان داخراون؟مەرزی حاجی عمران داخراوە؟ئەگەر جدیەت لەو داوایە هەیە با حکومەت بەیەک بڕیار مەرزەکان دابخات و کاڵاکان بگەڕێننەوە، ئەگەر ئەم داوایە بۆ بازاڕ و خەڵک و عاتیفە نیە، با حکومەت مەرزەکان و گومرگەکان دابخات کە من دڵنیام و موستەحیلی موتڵەقە حکومەت بڕیاری وەها نادات چونکە لە زیانی خۆیەتی گومرگی هێنان و ڕۆیشتن و نەوتی ڕەش و قیر و ئەم هەموو داهاتە زیان دەکات، جا کە حکومەت ئەوە ناکات من بۆ خۆم بکەم بە خاوەنی قەزییەکە، ئەگەر پێناخۆش بوونە وەڵا ئێمەش پێمان ناخۆشە و خەفەتبارین.”

لە دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر کە ماڵی بازرگانی بەناوبانگی هەولێر پێشڕەو دزەیی کرایە ئامانج ، بەهۆیەوە خۆی و کچە کەی و کەرەم میخائیل کە بازرگانێکی عێراقییە لەگەڵ کارگوزارێکی گیانیان لەدەستدا، هەریەکە لە ژووری بازرگانی پیشەسازی هەولێر و دهۆک  داوایان لە هاووڵاتییان و بازرگانان کرد کە، بایکۆتی کاڵای ئێرانی بکەن و بەدیلی دیکە بدۆزنەوە بۆ بەکارهێنان.،

چوار ملیۆن دینار دەدرێتە خێزانە ئاوارەکانى کەمپەکانى هەرێم
پێشت چوار ملیۆن دینار دەدرێتە خێزانە ئاوارەکانى کەمپەکانى هەرێم
روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە
دواتر روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە
ەیوەندیدار