شەپۆلێکی تۆز و خۆڵبارین دەگاتە هەرێم



شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە ناوچەکانی گەرمیان و کەرکووک کاریگەری زیاتر دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکبوونی بای باشوور و باشووری خۆرھەڵات لە کاتەکانی ئێستادا لە ناوچەکانی باشووری گەرمیانەوە خۆڵبارین دروستبووە.

ئاماژەی بەوەکرد، پێشبینی دەکرێت بە ئاڕاستەی باکەوە لە کاتەکانی داھاتوودا تا کاتەکانی ئێوارە زۆربەی ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای کەرکوک و ڕۆژئاوای پارێزگای سلێمانی، سەنتەری پارێزگای ھەولێر دەگرێتەوە.

بە گشتی کاریگەری خۆڵبارینەکە لەسەر ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک زیاتر دەێت، لە ناوچەکانی دیکەشدا بەکەمی ئاسمان نا ڕوون دەبێت .

پارتی: بۆ دانانی دوو پارێزگار دانوستان دەکەین
پێشت پارتی: بۆ دانانی دوو پارێزگار دانوستان دەکەین
پێش ئەوەی لە کامێرا نوێیەکان بدەی بزانە چەند سزات لەسەرە؟
دواتر پێش ئەوەی لە کامێرا نوێیەکان بدەی بزانە چەند سزات لەسەرە؟
ەیوەندیدار