نزیکەی ٢٥ هەزار فەلەستینی لە جەنگی غەززە گیانیان لەدەستداوە



ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی لە ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە کوژراون گەیشتە ٢٤ ھەزار و ٦٢٠ کەس

ئەشرەف قودرە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین رایگەیاند، بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٧٢ کەسی دیکە بوونە قوربانی و ژمارەی کوژراوان گەیشتە ٢٤ هەزار و ٦٢٠ کەس.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ١٧٢ هاووڵاتی دیکەی فەڵەستینی کوژران و ٣٢٦ کەسی دیکەش برینداربوون. بەمەیش ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی لە ئەنجامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززەی گەمارۆدراو کە لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە تا ئێستا ئەنجامیداون کوژراون، گەیشتووەتە ٢٤ ھەزار و ٦٢٠ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٦١ هەزار و ٨٣٠ کەس.

راشیگەیاند، هێشتا بەشێک لەوانەی لە هێرشەکاندا کوژراون لە ژێر داروپەردووە ڕووخاوەکاندان یان لە کەناری ڕێگاوبانەکاندان و ئۆتۆمبێلەکانی فریاکەوتن و تیمەکانی بەرگریی شارستانی ناتوانن دەستیان پێیان بگات.

لە رێگەی هەولێر- کۆیە ٩ کەس بە رووداوی هاتووچۆ برینداربوون
پێشت لە رێگەی هەولێر- کۆیە ٩ کەس بە رووداوی هاتووچۆ برینداربوون
بانکی ناوەندی عێراق رێکاری نوی بۆ دابەزینی نرخی دۆلار دەگرێتە بەر
دواتر بانکی ناوەندی عێراق رێکاری نوی بۆ دابەزینی نرخی دۆلار دەگرێتە بەر
ەیوەندیدار