بانکی ناوەندی عێراق رێکاری نوی بۆ دابەزینی نرخی دۆلار دەگرێتە بەر



ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی و ئابووری‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند كه‌ بانكی ناوه‌ندی عێراق تا كۆتایی ئه‌مساڵ‌ كۆتایی به‌ كاركردن به‌ سه‌كۆی ئه‌لیكترۆنی حه‌واڵه‌كردنی دۆلار دەهێنێت.

د.نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی‌ كوردی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی و ئابووری‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت:”به‌پێی نووسراوێكی بانكی ناوه‌ندی عێراق كه‌ به‌رواری ئه‌مڕۆ ١٨-١-٢٠٢٤ی له‌سه‌ره‌ و ئاراسته‌ی بانكه‌ موڵه‌تپێدراوه‌كانی كردووه‌، بانكی ناوه‌ندی تا كۆتایی ئه‌مساڵی ٢٠٢٤ كۆتایی دێنێت به‌ كاركردن به‌ سه‌كۆی ئه‌لیكترۆنی حه‌واڵه‌كردنی دۆلار كه‌ له‌ ساڵی پاره‌وه‌ كه‌وتوەته‌كار”.

ئاماژەی بەوەشکردووە:”ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌پێناو پێشخستنی كه‌رتی بانكی و هاندانی بانكه‌كانه‌ بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی دارایی و بانكیی پته‌و له‌گه‌ڵ بانك و دامه‌زراوه‌ داراییه‌ جیهانییه‌كاندا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە،”له‌م پێناوه‌شدا پێویسته‌ بانكه‌ عێراقییه‌كان چه‌ند رێكارێكی دارایی و كارگێڕی بگرنه‌به‌ر تا بتوانن راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی ببه‌ستن له‌گه‌ڵ بانكه‌ په‌یامنێره‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و كاری سه‌كۆ ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ش له‌ ساڵانی داهاتوو ته‌نها ده‌بێته‌ چاودێری و وردبینیكردنی پرۆسه‌كه‌”.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی عێراق رشیگەیاندووە:”به‌گشتی گه‌ر ئه‌م رێكارانه‌ سه‌ركه‌وتووبێت ئه‌وا كاریگه‌رییه‌كی باشی ده‌بێت له‌پێشخستنی كه‌رتی بانكی عێراق و باشتركردنی ته‌رازووی بازرگانی و جێگیركردنی به‌های دینار به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار و دراوه‌ بیانییه‌كانی تر”.

نزیکەی ٢٥ هەزار فەلەستینی لە جەنگی غەززە گیانیان لەدەستداوە
پێشت نزیکەی ٢٥ هەزار فەلەستینی لە جەنگی غەززە گیانیان لەدەستداوە
دژەتیرۆری کوردستان: هیچ هێرشێک نەکراوە
دواتر دژەتیرۆری کوردستان: هیچ هێرشێک نەکراوە
ەیوەندیدار