لە ٣ ڕووداوی هاتووچۆی جیادا ٩ کەس بریندار بوون



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی 3 ڕووداوی هاتووچۆدا لە سنووری کۆیە 9کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوەدەکات، ڕووداوی یەکەم لە ناو بازگەی ناحیەی ئاشتی ئۆتۆمبێلێك خۆی بە کارمەندێکی ئاسایشی بازگە دەکێشێ و بریندار دەبێ،  ڕووداوی دووەم لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلی جۆری ( نیسان سەنی و نیسان ڕۆگ) لە نزیك ناحیەی دێگەڵە (٥) کەس بریندار بوون ،

ڕاشیگەیاند، ڕووداوی سێیەم ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پاتڕۆڵ کۆنتڕۆڵ لە دەستدەدات وخۆی بە هێمای هاتووچۆ دەکێشێ لە ئەنجامدا (٣) کەس بریندار بوون.

 

درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە هەولێر تێكشكێنرا
پێشت درۆنێكی بۆمبڕێژكراو لە هەولێر تێكشكێنرا
مامۆستایانی ناڕازی کۆیە هەڵوێستیان لەسەر بایکۆت ڕاگەیاند
دواتر مامۆستایانی ناڕازی کۆیە هەڵوێستیان لەسەر بایکۆت ڕاگەیاند
ەیوەندیدار