مامۆستایانی ناڕازی کۆیە هەڵوێستیان لەسەر بایکۆت ڕاگەیاند



مامۆستایانى ناڕازیی شارۆچکەی کۆیە جەختیان لەسەر بەردەوامى بایکۆتى هۆڵەکانى خوێندن کردەوە و دەڵێن: ڕۆژی یەک شەممە لەبەردەم پەروەردەى شارەکەیان خۆپیشاندان بۆ داواکارییەکانیان دەکەن.

ئەمڕۆ مامۆستایانى ناڕازیی شارۆچکەی کۆیە سەبارەت بە بایکۆتی دەوام پەیامێکیان بڵاوکردەوە، و تێیدا ئاماژە بە بەردەوامی بایکۆت دەکەنەوە و ڕۆژی یەکشەممەش خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.

لە پەیامەکەدا مامۆستایانى ناڕازیی دەڵێن”فشارو هەڕەشەی دەسەڵات کاریگەری لەسەر ئێمە نابێت و بەردەوام دەبین لە داواکردنى مافە ڕەواکانمان، و تا جێبەجێکردنیان درێژە بە بایکۆت دەدەین”.

مامۆستایانى ناڕازیی کۆیە ئاماژەیان بەوەشکرد، ڕۆژی یەک شەممە لەبەردەم پەروەردەى شارەکەیان خۆپیشاندان بۆ داواکارییەکانیان دەکەن.

بۆ بینینی پەیامەکە لیک لێرە بکە

 

لە ٣ ڕووداوی هاتووچۆی جیادا ٩ کەس بریندار بوون
پێشت لە ٣ ڕووداوی هاتووچۆی جیادا ٩ کەس بریندار بوون
بانکی نێودەوڵەتی هاریکارییەکانی بۆ عێراق زیاتر دەکات
دواتر بانکی نێودەوڵەتی هاریکارییەکانی بۆ عێراق زیاتر دەکات
ەیوەندیدار