نرخی بەنزین لە سلێمانی دابەزی



دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی بەنزین بە بڕی 25 دینار بۆ هەر لیترێك لە بەنزینخانەكانی سلێمانی دابەزی.

خاوەنی بەنزینخانەیەك بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە كاتژمێر 4ی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە پێنج شەممە 18ی 1ی 2024 نرخی بەنزین بۆ هەر سێ‌ جۆرەكەی بە بڕی 25 دینار بۆ لیترێك دابەزیوە.

وتیشی، “نرخی لیترێك نۆرماڵ بووە بە 850 دینار و موحەسەن 1075 دینار و سوپەر 1225 دینار”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەیانی ئەمڕۆ بەھمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەکانی سلێمانی بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی ھەرسێ جۆرەکەی بەنزینی سوپەر، موحەسەن و نۆرماڵ ٢٥ دینار دادەبەزێت.

سەبارەت بە هۆكاری دابەزینی نرخی بەنزین ئاشكراشی كرد، “دابەزینی نرخی بەنزین لە سلێمانی بۆ زۆری ڕێژەی بەنزین و کەمی خواست لەسەری دەگەڕێتەوە”.

كۆمسیۆن جێگرەوەی حەلبوسی لە پەرلەمان دیاریكرد
پێشت كۆمسیۆن جێگرەوەی حەلبوسی لە پەرلەمان دیاریكرد
ئایفۆن لە 2023 دا پڕفرۆشترین بەرهەم بووە و پێش سامسۆنگ کەوت
دواتر ئایفۆن لە 2023 دا پڕفرۆشترین بەرهەم بووە و پێش سامسۆنگ کەوت
ەیوەندیدار