ئایفۆن لە 2023 دا پڕفرۆشترین بەرهەم بووە و پێش سامسۆنگ کەوت



ئایفۆن سەرکەوتنێکی گەورەی بەسەر ئامێرەکانی سامسۆنگ بەدەستهێنا و لە ساڵی ٢٠٢٣دا بووە پڕفرۆشترین مۆبایلی زیرەکی جیهان.

ئەمە یەکەمجارە کە کۆمپانیای کۆریای باشوور لە ساڵی ٢٠١٠ەوە پلەی یەکەمی لەدەست بدات.

کۆمپانیای ئەپڵ لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٢٣٤.٦ ملیۆن فرۆشی ئایفۆنی تۆمارکردووە، کە دەکاتە 20.١%ی بازاڕی جیهانی.

ڕاپۆرتی چارەکی جیهانی بەدواداچوونی مۆبایل کە لەلایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی داتا (IDC) بڵاودەکرێتەوە، دەریخستووە. ناردنی مۆبایلە زیرەکەکانی سامسۆنگ بە ڕێژەی لەسەدا ١٣.٦ دابەزیوە و گەیشتووەتە ٢٢٦.٦ ملیۆن.

کۆمپانیای چینی “شاومی” بە 145.9 ملیۆن بارکردن لە پلەی سێیەمدایە.

لە پلەی پێنجەمدا کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری مۆبایلە زیرەکەکانی چینی “OPPO” و “Transsion”ن.

نابیلا پۆپاڵ، بەڕێوەبەری توێژینەوە لە پرۆگرامی بەدواداچوونی جیهانی IDC دەڵێت: “ئەپڵ بەهۆی بەردەوامی سەرکەوتنەکانییەوەیە”، لە پێکهاتە و گەشەسەندنی ڕەوتی ئامێرە بەرزەکان توانی پڕفرۆشترین بێت، کە ئێستا زیاتر لە سەدا ٢٠ی بازاڕەکە پێکدەهێنێت،

هەروەها کۆمپانیای ئەپڵ پێش ئەمازۆن کەوت و نازناوی بەنرخترین براندی لە جیهاندا بەدەستهێنا و بەهاکەی 516.6 ملیار دۆلارە.

نرخی بەنزین لە سلێمانی دابەزی
پێشت نرخی بەنزین لە سلێمانی دابەزی
ئەندامێكی ژنی تەڤگەری ئازادی كوژرا
دواتر ئەندامێكی ژنی تەڤگەری ئازادی كوژرا
ەیوەندیدار