بۆردومانەکانی تورکیا کارەبا و ئاو و غازی لە ڕۆژئاوا بڕیوە



ئیدارەی خۆسەر لە ناوچەی جەزیرە لە باکوری سوریا، لەدەستدانی کارەبا و ئاو و گاز و پیشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی لە نەخۆشخانەکان لە ئەنجامی بۆردومانە بەردەوامەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکان ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا ئیدارەی خۆسەر ئاماژە بەوەدەکات، بۆردومانەکانی تورکیا بۆتە هۆی پچڕانی تەواوەتی کارەبا لە شار و گوندەکانی قەزای جەزیرە، هەروەها پچڕانی سەرجەم وێستگەکانی ئاو و نەخۆشخانە و ناوەندە پزیشکییەکان و نانەواخانە و میڵ و دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانی دیکە،

بەگوێرەی بەیاننامەکە، تورکیا پاڵاوگەکان و بیرە نەوتییەکانی کردۆتە ئامانج، کە سەرچاوەی دابینکردنی غاز و سووتەمەنی بوون بۆ زیاتر لە پێنج ملیۆن هاووڵاتی، ئەمەش بە تاوانی جەنگ دژی مرۆڤایەتی ناودەبەن.

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، کە بە ئامانجگرتنی خاڵەکانی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش) چالاکیی شانەکانی داعش لە ناوەچەکەدا زیاد دەکات، ئەمەش مەترسی جدی بۆ ئەو کەمپانە دروست دەکات کە خێزانی ئەو چەکدارانەی لە خۆ گرتووە.

ئیدارەی خۆسەر ڕاشیگەیاند،  “بێدەنگی نێودەوڵەتی” سەبارەت بە هێرشەکان، ئیدانە دەکات، داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مرۆییەکان کرد، پاڵپستی ڕۆژئاوابکەن و دامەزراوە وێرانبووەکان بگەڕێننەوە بۆ خزمەت و پشتیوانی لە سەقامگیری ناوچەکە بکەن.

لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا تورکیا لەڕێگەی موشەک و فڕۆکەی جەنگییەوە چەندین هێرشی بۆسەر ڕۆژئاوا ئەنجامداوە، لەئاکامدا ٢٠ دامەزراوەی وزە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە خزمەتگوزاری دەرچوون کە بریتین لە (١١ شوێنی نەوت، لە نێوان بیر و ناوەندەکانی کۆکردنەوەی نەوت، ناوەندێکی بەرهەمهێنانی کارەبا، ٧ وێستگەی گۆڕینی کارەبا، وێستگەیەکی غاز).

هەروەها دامەزراوەی غازی سویدی کرایە ئامانج، و بەڕێوەبەری وێستگەکە عەقید عەبدولمەجید ڕایگەیاند، 100% ئەو وێستگەیە تێکشکاوە و ناتوانرێت چاکبکرێتەوە، هەروەها چەندین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەباو غازی ماڵان کراونەتە ئامانج و زیانەکانیش ملیاران دۆلارن.

فوئاد حسێن: ئێمە گفتوگۆ بەكاردەهێنین بەڵام ئێران مووشەك
پێشت فوئاد حسێن: ئێمە گفتوگۆ بەكاردەهێنین بەڵام ئێران مووشەك
ئەلمۆنیتۆر: ئێران بە ئەنقەست ئامانجی “ئاسان”ی لە هەولێر هەڵبژارد
دواتر ئەلمۆنیتۆر: ئێران بە ئەنقەست ئامانجی “ئاسان”ی لە هەولێر هەڵبژارد
ەیوەندیدار