زانایان هۆشداری لە خواردنەوە وزەبەخشەکان بۆ منداڵان دەدەن



هۆشدارییەکی نوێ سەبارەت بە خواردنەوە وزەبەخشەکان بۆ منداڵان دەدرێت، مەترسی تووشبوون بە کێشەکانی دڵ و گرفتە دەروونییەکانی وەک خەمۆکی لە منداڵاندا زیاد دەکەن.

بەپێی ڕۆژنامەی “دەیلی مەیل”ی بەریتانی، توێژەرانی بەریتانی لێکۆڵینەوەیان لە داتاکانی ٥٧ توێژینەوە کردووە کە یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار منداڵیان لەخۆگرتووە، بۆیان دەرکەوتووە خواردنەوەکان پەیوەندییان بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە گرفتە دەروونییەکانیشەوە هەیە.

ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوە، پێداچوونەوەیەکی زانستی بەرفراوانی ئەم دواییە ئاشکرایکردووە، خواردنەوە وزەبەخشەکان مەترسی تووشبوون بە کێشەی تەندروستی جەستەیی و دەروونی لەنێو ئەو منداڵانەدا زیاد دەکەن، کە ئەو خواردنەوانە دەخۆنەوە کە زیاتر لە کوپێک قاوە کافاین لەخۆبگرێت، ئەمەش ئەگەری کێشی زیادە و توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات، هاوکات کێشەی تەندروستی دەروونی وەک دڵەڕاوکێ، خەمۆکی و هەوڵی خۆکوشتن تێیاندا پەرەدەسەنێت.

ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، خواردنەوە جیاوازەکان دەتوانن تا ١٥٠ میلیگرام کافایینی تێدابێت، بەڵام کوپێک قاوە ٢٥٠ مل کە دەکاتە نزیکەی ٩٠ ملیگرام لەخۆدەگرێت، هەروەها خواردنەوە وزەبەخشەکان دەتوانن تا ٢١ کەوچک شەکر لەخۆبگرن، ئەمەش وادەکات ئەو منداڵانەی دەیخۆنەوە ئەگەری زیادبوونی کێشیان هەبێت.

لە داتاکانی ٥٧ توێژینەوەدا لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی لەسەر منداڵان کراوە، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار گەنجیان لەخۆگرتووە کە تەمەنیان لە نێوان ٩ بۆ ٢١ ساڵدایە لە ٢١ وڵاتی جیاوازەوە، ئەنجامەکان دەریخستوووە کە کوڕان زیاتر له کچان خواردنەوە وزەبەخشەکان دەخۆن، کێشە جەستەیی و دەروونییەکان تیایاندا زیاتر پەرەیسەندووە.

پاکستان لە وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێراندا هەڕەشە دەکات
پێشت پاکستان لە وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی ئێراندا هەڕەشە دەکات
نرخی زێڕ نزیکەی 40 دۆلار دابەزی
دواتر نرخی زێڕ نزیکەی 40 دۆلار دابەزی
ەیوەندیدار