نرخی زێڕ نزیکەی 40 دۆلار دابەزی



نرخی زێڕ بەرەو داکشان دەچێت و هەر ئۆنسەیەك نزیکەی 40 دۆلار دابەزی.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی ئۆنسەیەك زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بوو بە دوو هەزار و 20 دۆلار.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرەتای ئەم هەفتەیە نرخی زێڕ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکاندا بە دوو هەزار و 58 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

دابەزینی نرخی زێڕ بۆ لێدوانەکەی دوێنێی کرسیتۆڤەر واڵەر، ئەندامی یەدەگی ئەنجومەنی بانکی فیدراڵی ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە ئاماژەی دا بەوەی پێناچێت پەلە بکەن لە کەمکردنەوەی ڕێژەی سوود، ئەمەش وایکرد جارێکی دیکە بەهای دۆلار بەرزبێتەوە و لە بەرامبەریشدا نرخی زێڕ دابەزی.

زانایان هۆشداری لە خواردنەوە وزەبەخشەکان بۆ منداڵان دەدەن
پێشت زانایان هۆشداری لە خواردنەوە وزەبەخشەکان بۆ منداڵان دەدەن
یەکێتی ئەوروپا داوای دانبەخۆداگرتنی لایەنەکان دەکات
دواتر یەکێتی ئەوروپا داوای دانبەخۆداگرتنی لایەنەکان دەکات
ەیوەندیدار