شەماڵ عەبدولوەفا: کاتی هاتووە بچینە ژێر چەتری وصایەی نێودەوڵەتی



چاودێرێكی سیاسی پێی وایە “دەسەڵاتدارانی هەرێم شكستیان هێناوە” و داوا دەكات، كورد بچێتە ژێر چەتری وصایەی نێودەوڵەتی نەتەوە یەكگرتووەكان و ڕایدەگەیەنێت، بەم ئاراستەیەدا بروات ھەرێم لەباشترین ئەگەرەکان یان دەبێتە دوو ئیدارەیی یان دەبێتەوە بەچەند پارێزگایەک سەر بە عێراق.

شەماڵ عەبدولوەفا، چاودێری سیاسی و ئەندامی پێشووی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان لە وتارێكدا، كە (خەڵك) بڵاویكردۆتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە، “لە دوای شکستی دەسەڵات لە هەرێم!! دوای چارەسەرنەکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و عێراق، دوای دەستتێوەردانی ڕاستەوخۆی ئێران و تورکیا لەھەرێم لەھەموو ڕوویەکەوە هەتا کار گەیشتۆتە ھێرشی ڕاستەوخۆ. دوای توندبوونەوەی شەری ئاشکرای نێوان ئێران و گروپەکانی لەگەڵ ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی، کاتی ئەوە ھاتووە کورد داوای ئەوە بکات بچێتە ژێر چەتری «الوصایە الدولیە» سەرپەرشتی نێودەوڵەتیی (UN).

دەشڵێت: “ھەرێم لە لێواری ھەلوەشاندنەوەدایە، (ی ن ک)و (پ د ک) لەھەموو کەیسەکانی دەستەڵاتداری و حکومڕانیدا شکاون و شکستیان ھێناوە بەرامبەر عێراقیش ڕۆژ بەڕۆژ لاواز و کەنەفت دەبێت، بۆ تورکیا و ئێرانیش بونەتە پاشکۆ”.

ئەو چاودێرە سیاسیە پێی وایە، “بەم ئاراستەیەدا بڕوات ھەرێم لەباشترین ئەگەرەکان یان دەبێتە دوو ئیدارەیی یان دەبێتەوە بەچەند پارێزگایەک سەر بە عێراق (پ د ک)و (ی ن ک) گرنگ نیە لایان چ دەگوزەرێ” و دەشڵێت:”ھەرێم ھی ئەوان نیە ھی خەڵکەکەیەتی، سەروەری تاکی کوردیش لای ئەوان نیە بەڵکو لە مانەوەی قەوارەی ھەرێمە لەئێستادا”.

سەبارەت بەوەی بۆچی و لەچ کاتێکدا وصایەی نێودەوڵەتی دەتوانرێت ھەنگاوی بۆ بنرێت؟ شەماڵ عەبدولوەفا نووسیویەتی، “کاتێک ناوچەکە ناسەقامگیری ئەمنی و سەربازی و دارایی و عیلاقاتی بەخۆیەوە ببینێت، ئێستا ھەرێم لەبەردەم هەمو ئەم ئالنگاریانەدایە”.

دەشپرسێت، “گەر ئەمریکا عێراقی بەجێھێشت و هاتنە کوردستان و جێگیر بوو، چی ڕوودەدات !؟ گەر هەرێمی کوردستانیشی بەجێھێشت چی ڕوودەدات!؟ ھاوکێشەکە وەک خۆی بخوێننەوە و بیرێک لە وصایەی دەولیش بکەینەوە”.

 

دهۆک سێ رۆژ ماتەمینی بۆ هەولێر راگەیاند
پێشت دهۆک سێ رۆژ ماتەمینی بۆ هەولێر راگەیاند
یەكەم بەشەخۆراكی 2024 دەستپێدەكات و لیستی خواردنەكان ئاشكراكرا
دواتر یەكەم بەشەخۆراكی 2024 دەستپێدەكات و لیستی خواردنەكان ئاشكراكرا
ەیوەندیدار