نرخی نەوت بەرزبووەوە



جارێكی دیكە نرخی نەوتی خاو لە بازاڕی جیهانی بەرزبووەوە و نرخی یەك بەرمیلی برێنت گەیشتەوە 78 دۆلار.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی تۆماركرد و بەپێی بۆچوونی شارەزایانی بواری وزە، “هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شەڕ و نائارامییەی لە ناوچەكانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست هەیە”.

بەپێی دواین داتاكان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 12 سەنت چۆتە سەر نرخی یەك بەرمیلی برێت و بەڕێژەی 0.2% بەهاكەی بەرزبۆتەوە و بووە بە 78 دۆلار و 27 سەنت.

هاوكات، نرخی نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساسی ئەمریكی بەرزبۆتەوە بە بەهای 17 سەنت بۆ هەر بەرمیلێك، كە دەكاتە ڕێژەی 0.2% و بووە بە 72 دۆلار و 52 سەنت.

 

مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن کۆبووەوە
پێشت مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن کۆبووەوە
پێشەوا هەورامانی: بە هیچ جۆرێك نە بیر لە لێبڕین نە لە پاشەكەوتی مووچە دەكرێتەوە
دواتر پێشەوا هەورامانی: بە هیچ جۆرێك نە بیر لە لێبڕین نە لە پاشەكەوتی مووچە دەكرێتەوە
ەیوەندیدار