یەکێتی زانایانی ئایینی: داوا لە ئێران دەکەین مافی دراوسێیەتی بپارێزێت



یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولیر ئیدانە دەکات و داواش لە کۆماری ئیسلامی دەکات مافی دراوسێیەتی بپارێززێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی دژی هێرشە مووشەکییەکەی دوێنی شەوی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەناوی خوای بەخشندەی میھرەبان

بەداخەوە شەوی رابردوو لەرێی درۆن و موشەکەوە ھێڕشی زۆرو کوێرانە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە کرایە سەر شاری ھەولێرو بەھۆیەوە قوربانی گیانی و ماددی زۆری لێ کەوتەوەو چەندین ھاوڵاتی سیڤیل شەھیدو بریندار بوون.

ئێمە لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان بە توندی ئیدانەی ئەم موشەکبارانە دەکەین و خوازیارین لە لایەنی پەیوەندیدار بەزوویی رێ لەو جۆرە ھەوڵە تێکدەرانە بگرن، خەڵکی خۆڕاگری کوردستان ئاشتی دەوێ بۆ ھەموو لایەک نەک بە درۆن و موشەک ھەوڵی شێواندنی سەقامگیری و ئارامی ھاوڵاتیانی بە ئامانج بگیرێ، داواش لە وڵاتی ئێران دەکەین وەک ئەرکێکی ئایینی و ئینسانی مافی دراوسێیەتی کوردستان بپارێزێت.

ھەر لێرەشەوە داوا لە سەرجەم وتاربێژانی بەرێزی ئایینی دەکەین لە وتاری ھەینی داھاتوو ئیدانەی ھێڕشەکە بکەن و نزای خێرو سەلامەتی و ئارامی بۆ کوردستان بکەن.

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان

پەرلەمانی عێراق: پێویستە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی هەولێر بکرێت
پێشت پەرلەمانی عێراق: پێویستە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی هەولێر بکرێت
مەسعود بارزانی: ئەو پەلامارە نە مەردایەتییە و نە شەهامەت
دواتر مەسعود بارزانی: ئەو پەلامارە نە مەردایەتییە و نە شەهامەت
ەیوەندیدار