لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بەمزوانە رەشنوسی بودجەی 2024 دەگاتە دەستمان



سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەمزوانە بودجەی ٢٠٢٤ دەگاتە لیژنەکە و بە خێرایی کاروبارە پێویستە یاساییەکانی بۆ ئەنجام دەدرێت و رەوانەی پەرلەمان دەکرێت بۆ دەنگدان.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی لیژنەی دارایی بڵاویکردووەتەوە. کە ئەمڕۆ دووشەممە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی عەتوان عەتوانی دەستی بە کۆبونەوەکانی کردەوە و لە یەکەم کۆبونەوە گفتوگۆ لە بارەی کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە کاری یاسایی و چاودێری کرا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پرسی پێداچونەوەی بە کاری لیژنەکە لە وەرزی یاسادانانی پێشو و دیاریکردنی پێشەنگییەکانی قۆناغی داهاتوو بەپێی بەرنامەی وزاری تاوتوێ کرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، سەرۆکی لیژنەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە چاوەڕێی گەیشتنی بودجەی ٢٠٢٤، بۆ ئەوەی رێکارە پێویستەکانی بۆ ئەنجام بدەن و پێشنگییەکانی بەپێی کارنامەی وزاری دیاری بکەن.

دەشڵێت:”پارەی زیاتریان بۆ پارێزگاکان دابینکردوە لەپێناو جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان، چونکە پێویستە کار لەسەر نەهێشتنی پڕۆژە تەواونەکراوەکانی وەک قوتابخانەکان بە نموونە بکرێت”.

ئەو کەسانە کێن دەتوانن تا 400 ساڵی تر رۆژانە ملیۆنێک دۆلار خەرج بکەن و مایەپووچیش نەبن؟
پێشت ئەو کەسانە کێن دەتوانن تا 400 ساڵی تر رۆژانە ملیۆنێک دۆلار خەرج بکەن و مایەپووچیش نەبن؟
ڕاوێژكارێكی وەزارەتی پەروەردە: چوار مانگ زیاتر چۆن قەرەبووی خوێندن دەکرێتەوە؟
دواتر ڕاوێژكارێكی وەزارەتی پەروەردە: چوار مانگ زیاتر چۆن قەرەبووی خوێندن دەکرێتەوە؟
ەیوەندیدار